ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە حەسەکە رێورەسمێک بۆ ١٨٣ شەهید سازکرا
ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی حەسەکە بۆ ١٨٣ شەڕڤان کە لە شەڕی دژی داعشدا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون، رێورەسمێک سازکرا. -
کۆنگرەی ستار رۆژی جیهانی کۆبانێی پیرۆز کرد
کۆردیناسیۆنی کۆنگرا ستار بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانێ بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە شۆڕشی ئازادی کرد. -
قەسەدە: دوو چەتەی داعش کوژران، دوو چەتەش دەستگیرکران
قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزۆر دوو چەتەی داعش کوژران و دوو چەتەش بریندار بوون. -
ڕوکەن ئەحمەد هاوسەرۆکی تەڤدەم: کاتی ئەوە هاتووە گەلی کورد بە پەدەکە بڵێت، ڕاوەستە
ڕوکەن ئەحمەد هاوسەرۆکی تەڤدەم ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە گرتنی ماسکی گاز پشتگیری چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای کردووە و وتی: "لە جیاتی ئەوەی فیداییەکانی گەلی کورد بپارێزێت دوژمن دەپارێزێت". -
دایکی شەهید سەردەم ئاگری: ئەوەی پارتی (پەدەکە) دەیکات خیانەتە
حەمدیە ئەحمەد دایکی سەردەم ئاگری، کە ڕۆڵە گەریلاکەی بە چەکی کیمیایی شەهید بووە وتی: "ئەوەی پارتی (پەدەکە) دەیکات خیانەتە. ئەگەر لەگەڵ گەریلادا نین، بۆچی بە خۆیان دەڵێن، 'ئێمە کوردین'،". -
چیا کورد: ئەنقەرە سیناریۆیەکی نوێی بەدەستەوەیە
بەدران چیا کورد رایگەیاند کە چەتەکانی دەستەی تەحریری شام بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە رەوانە دەکرێن و دەخوازرێت ئەو چەتانە بەرامبەر بە قەسەدە شەریان پێبکرێت و وتی، "ئەو سیناریۆیە وەک بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق". -
ساڵح موسلیم بۆ پەدەکە: تاوانەکانی دوژمن مەشارەوە
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند، ئەو بریندارانەی کە بەهۆی هێرشی چەکی کیمایی دەوڵەتی تورکەوە بریندار دەبن بە شارایەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت و بانگەوازی بۆ پەدەکە کرد کە تاوانەکانی دوژمن نەشارێتەوە. -
لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق لە زرگان کوژرا
لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ناوچەی زرگان سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژرا و زۆر کەسیش بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک لە شێراوا خەڵکی مەدەنی تۆپباران کرد و ٢ منداڵ بریندار بوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێراوا خەڵکی مەدەنی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٢ منداڵ بریندار بوون. -
لە دژی هێرشە کیمیاییەکان لە عەین عیسا رێپێوان ئەنجامدرا
لە عەین عیسا بە سەدان کەس لە دژی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات، رێپێوانیان کرد. چالاکوانان هێرشەکانی سەر گەریلایان شەرمەزار کرد. -
لە منبج یادی شەهید بێریتان کرایەوە
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج لە منبج لە بە نمایشکردنی فیلمێک یادی شەهید بێریتانیان کردەوە. لە تەبقاش بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئیدانەکرا. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسا و تەل رەفعەتی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی عەین عیسا و تەل رەفعەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای تۆپباران کرد. -
گەنجانی رەقا و قامیشلۆ لەدژی قەدەغەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی چالاكیان ئەنجامدا
بزوتنەوەی گەنجان لەرەقا و قامیشلۆ بەچالاكیەك بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو و گازی كیمیاییان بەرێپێوان ریسوا و شەرمەزار كرد. -
ئیسرائیل دیمەشقی بۆردومان کرد
ئیسرائیل ئەمڕۆ بۆردومانی دیمەشقی پایتەختی سوریای کرد، سەربازێک بریندار بوو. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە قامشلۆ
درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەیەکی نزیکی گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی قامشلۆی بۆردومان کرد. -
تورکیا بەبێ هۆکار پەنابەرانی سوری دیپۆرت دەکاتەوە
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە تورکیا بەبێ هۆکار پەنابەران سوری دیپۆرت دەکاتەوە. -
'شۆڕش گەیشتووەتە ئاستێک کە گەڕانەوەی نییە'
ئینتەرناسیۆناڵی ئەمریکی ئاگر باسی لەوەکرد کە سەرباری گوشار و هێرشەکانیش شۆڕشی رۆژئاوا لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆمەڵگای باکور-رۆژهەڵاتی سوریای گەیاندووەتە ئەو ئاستەی گەڕانەوەی نییە. -
گەنجانی حەسەکە لەدژی چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا
لە شاری حەسەکە گەنجان لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی تاوەکو بەردەم بارەگای ئەمریکا رێپێوانیان ئەنجامدا. -
گەنجانی عەرەب بانگەوازیان بۆ تۆڵەکردنەوە کرد
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە رەقا لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوەکو گۆڕستانی شەهیدان رێپێوانیان ئەنجامدا و بانگەوازیان بۆ تۆڵەکردنەوە کرد. -
ئەو بەرخودانەی بۆمبەکەی لەئامێز گرت
بەرخودان ئامەدی فیدایی کە نوێنەرایەتی هێڵی بەرخودانی گرێ سپی دەکات، لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە رۆحی ئارین و ئیلانەکان ئامێزی بە بۆمبەکەیدا کرد. -
'پارتی دەستی لە خوێنی کچەکەم دایە'
وەسفیە مەحمود بەشیر، کە ڕوکسەن زاگرۆسی کچی لە هێرشی کیمیاباران دا شەهید بووە وتی: "پارتی (پەدەکە) دەستی لە خوێنی کچەکەمدایە. بێگومان هەڵبەت ڕۆژێک دێت و تۆڵەی ئەو شەهیدانە دەکرێتەوە". -
پەیەدە بانگەوازی بۆ سەفەربەری راگەیاند
پەیەدە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، داوای لە گەل و هێزە کوردستانی و دیموکراتییەکان کرد کە هەموو تواناکانی خۆیان لە دژی داگیرکەری تورک سەفەربەر بکەن. -
خەڵکی کۆبانێ لە دژی هێرشە کیمیاییەکان رێپێوانیان کرد
بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ بە رێپێوانێک لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی سوپای تورک وەستانەوە. خەڵکی کۆبانێ داوایان لە هەموان کرد کە دژی ئەو دڕندەییە بێدەنگ نەبن. -
شەڕڤانێکی یەپەگە شەهید بوو
یەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، کە شەرڤانێکیان بە ناوی چەکدار عەفرین بە هۆی نەخۆشیەوە شەهید بووە. -
گەنجانی عەرەب لە ڕەقە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی عەرەب لە شاری ڕەقە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا، ڕێپێوانیان کرد و داوایان لە گەنجان کرد کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.