ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
کتێبخانەی گەڕۆک لەبارەی فەلسەفەی ئۆجالان لە چەلەبیێ کۆتایی هات
کتێبخانەی گەڕۆک لەبارەی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کۆبانێ و گوندەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی ڕامانەکانی دەستیپێکردبووە، ئەمڕ لە ناوچەی چەلەبیێ کۆتایی هات. -
دەوڵەتی تورک تل رەفعەت و شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە زیاتر لە سی ٣٠ گولـلە تۆپ تل رەفعەت و شێراوای تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر تل تەمر و زرگان
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندەکانی تل تەمر و زرگان. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بۆ سەر گوندی سکەر ئەلئەحمەر لە تل تەمر هاووڵاتییەک بەناوی محەمەد شبلی تەمەن ٦٥ ساڵان برینداربوو. -
گەلی حەسەکە بۆ سەردانی پرسەی شەهید بلندیان کرد
گەلی حەسەکە سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید یوسف داود ملی کرد و پشتگیریان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد. -
قەسەدە: میتان شۆڕش لە هێرشی ئاسمانی لە قامشلۆ شەهید بوو
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سورپایی دیموکرات (قەسەدە) رایگەیاند، کە شەڕڤانیان میتان شۆڕش لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ٦ی تشرینی یەکەمدا لە قامشلۆ شەهید بووە. -
لە عەین عیسا گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی شەرمەزارکرا
لە شاری عەین عیسا بە رێپێوانێک گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا. بە سەدان کەس بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگێکدا لە عەفرین ٢٠ کەسیان ڕفاندووە
ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا-عەفرین ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٩ کەس لە عەفرین ڕفێندراون. -
هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا هۆکاری بڵاوبونەوەی کۆلێرایە لە رۆژئاوای کوردستان
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرایە لە رۆژئاوای کوردستان. -
لە حەسەکە یوسف مڵی گەریلای هەپەگە بەبیرهێنرایەوە
ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە یادی یوسف داود ملی گەریلای هەپەگەی کردەوە. -
لە کتێبخانەی گەڕۆک هزری ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە
گەنجانی پەیەدە لە کۆبانێ بە چالاکی کتێبخانەی گەڕۆک هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری، راستی ژیان و داگیرکەری بڵاودەکەنەوە. -
لە هێرشێکدا لە قامیشلۆ شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو، ٢ کەسی مەدەنیش برینداربوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک رۆژی یەکشەممە بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر لە قامیشلۆ هێرشێکی ئەنجامداوە و شەڕڤانێک شەهید بووە و دوو مەدەنیش برینداربوون. -
دەوڵەتی تورک ٤ کەسی دیکەی لە عەفرین ڕفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین و ناوچەکانیدا ٤ کەسی دیکەی ڕفاند. -
"پێویستە هەرێمەکانی سوریا لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری سوودمەند بن "
چالاکوان و ئەندازیار رەباب میرزا ڕایگەیاند، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دەتوانێت ڕێگەچارەیەک بێت بۆ ململانێی سوریا و ڕایگەیاند، پێویستە هەرێمەکانی دیکەی سوریا سوودمەند بن لە ڕۆڵی ژنان لە خۆبەڕێوەبەریدا. -
تەرمی شەهید ئەنەس ئەلفالح بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهید ئەنەس ئەلفالح لە گۆڕستانی سڕین بەخاکسپێردرا. -
خەڵکی ناوچەکەیان لەبارەی چەکی کیمیایی وشیارکردەوە
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و دەستەی وەرزشی گەنجانی هەرێمی فورات بۆ ئەوەی گەل لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی وشیار بکەنەوە بڵاوکراوەیان دابەشکرد. -
قەسەدە: لە دێرەزور ٧ چەتەمان دەستگیرکردووە
قەسەدە رایگەیاند، کە لە شارۆچکەی عەزبا لە باکوری دێرەزور ٧ چەتەی سەر بە داعشیان دەستگیرکردووە. -
ڕوکسەن عەوداڵی ئازادی بوو و دوای ئازادیی کەوت
ڕوکسەن لە تەمەنی بچووکییدا لەژێر کاریگەری دیمەن و ڤیدیۆی گەریلا ژنەکاندا بووە شاهیدی راستیی ژنە گەریلاکان، کە فیداکارانە بەرخودان و بەرەنگارییان دەکرد. باوکی ڕوکسەن محەمەد تاهیر وتی: "ڕوکسەن عەوداڵی ئازادی بوو و بەدوای ئازادیدا دەگەڕا و بینیی. -
قەسەدە جارێکی تر دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی لەبارەی شەهیدکردنی ١٥ شەڕڤانی قەسەدە بەدرۆ خستەوە. -
خەلکی دربێسی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا
بە سەدان کەس بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دربێسی دەستیان بە رێپێوان کرد، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلا شەرمەزار کرا. -
گەل سەردانی بنەماڵەی شەهید شاهینیان کرد: خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا دەکەین
بەسەدان کەس سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید زنار شاهین کرد. لە سەردانەکاندا راگەیەندرا کە بە هۆی خیانەتی پەدەکەوە رۆڵەکانی گەلی کورد شەهید دەبن. -
لە ڕەقا ٤ منداڵ بەهۆی خواردنی قارچکەوە گیانیان لەدەستدا
لە ڕەقا ١٧ منداڵ بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە باری تەندروستییان تێکچوو و ٤ منداڵیان گیانیان لە دەستدا. -
دەوڵەتی تورک کۆبانێی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند گوندێکی رۆژهەڵات و رۆژئاوای کۆبانێی بۆردومان کرد. -
کەمئەندامانی کۆبانێ: بە ئیرادەی خۆمان لە کۆبانێ بووین بە گەردەلول
کەمئەندامانی کۆبانێ وتیان: "ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ دەرئەنجامی بەرخۆدانی گەورەیە. نابێت ئەوە لەبیربکرێت، کە ئێمە تەنیا لەکۆبانێ یەک شەقاممان بە دەستەوە مابوو، بەڵام ئێمە بە ئیرادەی خۆمان لەو شەقامەوە خۆمان کرد بە گەردەلول". -
لە تەبقا و شەهبا هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا
بە بەشداری سەدان گەنج لە تەبقا رێپێوانێک لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی ئەنجامدرا. لە شەهباش لە رێگەی بەڵگە فیلمێکەوە یادی ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون کرایەوە. -
چەتەکان لە عەفرین ٤ کەسیان رفاند
چەتەکانی هەیئە تەحریر شام لە ناوچەی شەرای عەفرین ٤ کەسیان رفاند.