ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێرشی سەر عەین عیسا زیادی کردووە
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر عەین عیسا زیادی کردووە. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر کۆگاکانی ناوچەکە. -
هێرشە داگیرکەرییەکان لەسەر رۆژئاوا بەردەوامن
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن. بە درۆنێکی خۆتەقێن هێرشکرایە سەر گوندێکی کۆبانێ. لە هێرشەکەدا دوو سەربازی دیمەش برینداربوون. -
'گەل هەموو هەپەجەیە'
ئەندامانی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) باس لەوە دەکەن کە بۆ پاراستنی خۆیان و گەڕانەوە بۆ عەفرین بەرخودانێکی ئەفسانەیی دەکەن و جەختیان کردەوە کە دەبنە قەڵغانی زیندوو. -
کۆنگرەی ستار نامەیەکی بۆ سی پی تی نارد: پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت!
ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیەکی بۆ کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) نارد. -
ئاماری ١٠ ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا خوێندنگایەک، بنکەیەکی تەندروستی و ٢ نەخۆشخانەی بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا ١٣ هاوڵاتیی مەدەنی و ٢٠ شەڕڤان شەهید بوون. -
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی شەرا و شێراوا دەکات
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی گوندەکانی ناوچەی شەرا و شێراوای عەفرین دەکات. -
دەوڵەتی تورک تل ڕەفعەت و شەهبا و شێراوا بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری ناحیەی تل ڕەفعەت و گوندەکانی هەرێمی شەهبا و ناوچەی شێراوای عەفرین-یان بۆردومان کرد. -
١٠ چەتەی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، جموجوڵی چەتەکانی داعش لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیادی کردووە و ڕاشیانگەیاند: "١٠ چەتەی داعش-یان لە شارۆچکەی ئەبو خەشەبی سەربە دیرەزۆر دەستگیرکراون". -
بۆردومانکردنی گوندەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی گرێ سپی، کۆبانێ، شەهبا و تل تەمر بۆردوومان کرد. -
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر گوندێکی گرێ سپی
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گوندێکی ڕۆژئاوای گرێ سپی تۆپباران کرد و فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراویش لە گردی گوندێکی دیکەدا تەقییەوە. -
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە گوندێکی گرێ سپی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی رۆژئاوای گرێ سپی تۆپبارن کرد و فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراویش لە گردی گوندێکی دیکە تەقیەوە. -
خەڵکی تەل حەمیس دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد
خەڵکی تەل حەمیس هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەدژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد. -
ئینتەرناسیۆنالیستەکان کلیپی 'چەرخی شۆڕش'-یان بەرهەم هێنا
شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە و یەپەژە لە رۆژئاوای کوردستان، کلیپی 'چەرخی شۆڕش'-یان بەرهەم هێنا. -
قەسەدە: داگیرکەران ٩٠ گوند و شاروچکەیان تۆپباران کرد
قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیركەری تورك لە شەوی ٢٦ی ئەم مانگەوە تا دوێنێ زیاتر لە ٩٠ گوند و شارۆچكەی بە فڕۆكەی جەنگی، تۆپ و تانك بۆردومان كردووە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون و سێ سەربازی حكومەتی دیمەشق-یش كوژراون. -
عەفرین، شەهبا، تل تەمر و منبج بە چڕی بۆردومان کران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکیتر بۆردومان گوندەکانی منبج، و تل تەمری کرد. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەسەدان جار بۆردومانی کانتۆنی شەهبا و عەفرینیشی کرد. -
داگیرکەران گوندەکانی تەل تەمریان بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی تەل تەمریی کانتۆنی حەسەکەیان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر شەرای عەفرین
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی تنبی ناوچەی شەرای عەفرین. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ سەربازی حکومەتی سوریا کوژران. -
داگیرکەران کۆبانێیان گولەباران کرد: منداڵێک بریندار بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەڕەکی کانی کوردانی رۆژهەڵاتی کۆبانێی گولەباران کرد و منداڵێک بریندار بوو. -
قەسەدە ئاماری هێرشە داگیرکارییەکانی ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری هێرشەکانی ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە. -
جارێکی تر فڕۆکەخانەی مینغ بۆردومان کرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی مینغ و گوندی عەین دەقنەی لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد. -
لە زرگان ٢ چەتەی تورک کوژران
قەسەدە بڵاویکردەوە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر زرگان بەرگریی جەوهەرییان لە خۆیان کردووە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژراون و ٦ چەتەی تریش برینداربوون. -
تەرمی ٦ شەڕڤانی قەسەدە لە تەل حەمیس و شەداد بەخاکسپێردران
تەرمی ٦ شەڕڤانی قەسەدە کە لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆسەر کەمپی هۆڵ شەهید بوون، لە تەل حەمیس و شەداد بە رێورەسمێک بەخاکسپێردران. -
قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە
قەسەدە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا هێرشی کردووتە سەر ٧٧ گوند و شاروچکە و دەڵێت، لە زرگان ٦ چەتە کوژراون. -
لە شەهبا بە تۆپ ماڵێکی مەدەنی کرایە ئامانج
هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەهبا زیاتر بووە، شەوی رابردوو لە گوندی ئەحرەزی شەهبا بە تۆپ ماڵی زەهیرەدین عەبدالۆ کرایە ئامانج. -
قەسەدە: لە زرگان ٦ چەتە کوژران
قەسەدە رایگەیاند، کاتێک چەتەکانی دەوڵەتی تورک ویستوویانە بچنە ناو گوندێکەوە هێزەکانیان لەو چەتانەیان داوە و شەش چەتەیان کوشتووە.