ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆبانێ هێرشی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
بەڕێوەبەری ئاوی کۆبانێ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە کارمەندانی تۆپباران کردبوو و سێ کارمەندیان بریندار ببوون، راگەیەندراوێکی بڵاکردەوە. -
لە قامشلۆ و تربەسپی یادی شەهیدان کرایەوە
لە ترسبەسپی یادی ٣٦ شەهید کرایەوە. لە قامشلۆ تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن شادی ئەحمەد بەخاکسپێردرا. -
لە کۆبانێ سێیەمین پێشانگای وێنە کرایەوە
لە کۆبانێ سێیەمین پێشانگای وێنە کرایەوە و پێشوازیەکی گەرمی لێکرا. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی ئاو لە کۆبانێ: ٣ کرێکار برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخلەری سەروو لە رۆژئاوای کۆبانێ هێرشی کردە سەر وێستگەی ئاو. لە هێرشەکەدا ٣ کرێکار برینداربوون. -
قەسەدە: لە دێرەزور٤ چەتەی داعش دەستگیرکران
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزور ٤ چەتەی داعش دەستگیرکراون. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢ هاوڕێمان شەهیدبوون
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، کە ٢ ئەندامیان لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان شەهیدبوون. -
گەنجانی بنەماڵەی شەهیدان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد
گەنجانی بنەماڵەی شەهیدان لە کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند کە تا زانیاری لەسەر دۆخی رێبەریان وەردەگرن بەردەوام لە گۆڕەپانەکاندا دەبن. -
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی بەڕێوەبەریی باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوویەوە
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە و بەرپرسانی بەڕەێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر کۆبوویەوە. -
هێرشی داگیرکاری لە دژی گوندەکانی کۆبانێ و تلتەمر
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندەکانی کۆبانێ و تل تەمر-یان بۆردوومان کرد. -
لە دێرک هەزاران کەس بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
لە شاری دێرک بە هەزاران کەس بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە رژانە سەر شەقامەکان. -
ئۆپراسیۆنی قەسەدە: سەرچەتەیەک دەستگیرکرا
قەسەدە رایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دێرەزۆر لەدژی شانەکانی داعش سەرچەتەیەک دەستگیرکراوە. -
پشتگیری لە بەرخۆدانی شەهبا، شێخمەقسود و ئەشرەفیە لە مەرامبەر گەمارۆکان دەکرێت
کۆبەندی عەفرینی کۆمەڵایەتی، پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی دانیشتوانی شەهبا، گەڕەکەکانی شێخمەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەبەرامبەر گەمارۆکان پیشاندا. -
لەدژی گۆشەگیری بە هەزاران کەس لە کۆبانێ رژانە نێو گۆڕەپانەکان
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی هەرێمی فورات رژانە نیو گۆڕەپانەکان. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی سێ کەسی شەهید کرد کە یەکێکیان منداڵە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆن گوندی رەقاسی گرێ سپی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس شەهید بوون کە کەسێکیان منداڵە و کەسێکیش بریندار بوو. -
لە عەین عیسا گەل بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد رژایە نێو گۆڕەپانەکان
لە عەین عیسا گەل بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژایە نێو گۆڕەپانەکان. -
تەرمی عەبدولرەحمان خدر شەڕڤانی یەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی عەبدولرەحمان خدر شەڕڤانی یەپەگە کە بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو، بە رێورەسمێک لە گؤڕستانی شەهید دژواری حەسەکە بەخاکسپێردرا. -
' تاوەکو زانیاری لەسەر رێبەرمان بەدەست نەهێنین، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین'
لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی رێکخستنی کۆنگرەی ستار و یەکێتی ژنانی گەنج، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێک ئەنجامدرا. -
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار کرد، بە ئۆبۆسیش هێرشی کردە سەر تەل تەمر. -
ساڵح موسلم: ئەزموونمان هەیە و دژی دەوڵەتی تورک خۆمان دەپارێزین
ساڵح موسلیم: توركیا دەیەوێت پرۆژەی «میساقی میللی» جێبەجێ بكات، میساقی میللی لەعەفرینەوە تاوەكو حەلەب و هەموو رۆژئاوای كوردستان تاوەكو كەركوك و سلێمانی دەگرێتەوە، بۆیەش شەڕی رۆژئاوا لەدژی دەوڵەتی تورک بۆ هەموو کوردستانە. -
بەرفین هەمیشە دەیویست ببێت بە گەریلا
ڕێحان خەلەف (بەرفین بۆتان) لە منداڵییەوە و لە سایەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا پەکەکەی ناسیوە. هەمیشە دەیویست ببێتە گەریلا. بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو و دوای تێکشکاندنی چەتەیە بە ئامانجەکەی خۆی گەیشت. تا شەهیدبوونی شەڕی کرد. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێسپی ڕیشسپییەکی عەشیرەتی ئەلبو عەساف ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی عەلی باجلیی سەربە گرێسپی ڕیشسپییەکی عەشیرەتی ئەلبو عەساف-یان بەناوی هایل جاسم خەڵەف حەسەن ڕفاند. -
یەپەگە: هەڤاڵمان قەهرەمان شییێ شەهید بوو
یەپەگە لە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی عەبدولرەحمان کیلۆ (قەهرەمان شییێ) لە ١٢ی کانونی یەکەمدا لە ئەنجامی نەخۆشیدا شەهید بووە و وتی "بەشداری ئەو لە شۆڕشدا بەهایەکی پیرۆز و شانازییە بۆ ئێمە". -
قەسەدە وڵامی داگیرکەرانی دایەوە: ١٨ چەتە کوژران
قەسەدە رایگەیاند کە لە چالاکی وڵامدانەوەدا لەنێوان ٤ و ٨ی کانونی یەکەمدا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لانیکەم ١٨ چەتە کوژراون. -
داگیرکەران بەردەوامن لە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ژینگەی عەفرین
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیک درێژە بە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی بژێوی و ژینگەی عەفرین دەدات. لە شێراوا لانیکەم ٢٠٠ داری دیکەی زەیتون بڕدرانەوە. -
لە چالاکی هێزەکانی رزگاری عەفریندا ٢ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی پاراستنی عەفرین لە مارع، عەزاز و باب سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٢ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون، ٢ پۆلیسی تورکیش بریندار بوون.