دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی ئاو لە کۆبانێ: ٣ کرێکار برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخلەری سەروو لە رۆژئاوای کۆبانێ هێرشی کردە سەر وێستگەی ئاو. لە هێرشەکەدا ٣ کرێکار برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخلەری سەروو لە رۆژئاوای کۆبانێ هێرشی کردە سەر وێستگەی ئاو. لە هێرشەکەدا ٣ کرێکار برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر کرێکارانی وێستگەی ئاوی گوندی شێخلەری سەروو لە رۆژئاوای کۆبانێ.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کرێکار برینداربوون، ئۆتۆمبێلێک تێکشکا.
راگەیەندرا زیانی زۆری ماددیش بەر وێستگەی ئاو کەوتووە.
ئەو کرێکارانەی لە هێرشەکەدا برینداربوون: فازڵ بازار (تەمەن ٤٩ ساڵ)، بۆزان شێخ نەبی (تەمەن ٤٨ ساڵ) و موسلیم حەمۆ (تەمەن ٥٥ ساڵ) گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.
هـ . ب