بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆبانێ هێرشی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
بەڕێوەبەری ئاوی کۆبانێ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە کارمەندانی تۆپباران کردبوو و سێ کارمەندیان بریندار ببوون، راگەیەندراوێکی بڵاکردەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی کۆبانێ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە کارمەندانی تۆپباران کردبوو و سێ کارمەندیان بریندار ببوون، راگەیەندراوێکی بڵاکردەوە.
سوپای داگیرکەری تورک وێستگەی ئاوی گوندی شیوخی خوارووی رۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ٣ کارمەندی وێستگەکە بریندار بوون.
هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆبانێ مەسعود بۆزی راگەیەندراوێکی خوێندەوە و تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد و وەک کردەوەیەکی دژی مرۆڤ و دژی ئەخلاق بەناو کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رێگەی بەئامانجگرتنی ئەندامانیان بە هەزاران هاوڵاتی بێئاو دەهێڵێتەوە.
مەسعود بۆزی داوای لە رێکخستنەکانی یاسایی و هێزە نێودەوڵەتیەکان کرد کە دەستوەردان بکەن و کۆتایی بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هاوڵاتیان بهێنن.
بۆزی باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوان لەدژی گەورە و بچوک ئەنجام دەدات و وتی، " هاوڵاتیانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج و ئێدی پلانەکانی لەدژی گەلانی هەرێمەکە ئاشکرا بووە."
ف.ق