جارێکی تر فڕۆکەخانەی مینغ بۆردومان کرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی مینغ و گوندی عەین دەقنەی لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی مینغ و گوندی عەین دەقنەی لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد.
کاتژمێر ١١:٣٠ بەکاتی ناوخۆیی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە گوندی عەین دەقنە و فڕۆکەخانەی مینغی بۆردومان کرد.
فڕۆکەخانەکە شەوی ڕابردوو و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ بۆردومان کرابوو.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ ناوچەی کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرین بۆردوومان کراون. بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان نزیکەی ٣٢٠ تۆپی تۆپخانە و هاوەن و تۆپی تانک نراون بەو کانتۆنەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٩ی نۆڤەمبەر دا بە تایبەتی ژێرخانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردە ئامانج و لەو کاتەوە بۆردومان و تۆپبارانیان دەکات و تاوانی جەنگ لە دژی هاووڵاتییان و دانیشتوان و ناوچە مەدەنی و پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان ئەنجام دەدات.
ژ.ت