ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٥ ئەفسەری پۆلیسی تیمە تایبەتەکان و چەتەیەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند، لە باب و شێراوا چالاکیی وەڵامدانەوەیان ئەنجامداوە و لە ئاکامی ئەو چالاکییانەدا ٥ پۆلیسی تیمە تایبەتەکانی داگیرکەر بە ناوی (POH) و چەتەیەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
کۆمیتەی کۆچبەران ئاماری ٣ ساڵ داگیرکەری و تاوانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە
کۆمیتەى کۆچبەران ئاماری ٣ ساڵ لە تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە گرێسپی و سەرێکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "٥١١ کەس دەستگیرکراون، ١٨٣ کەس ڕفێندراون، ٣٢٥ کەس ئەشکەنجە کراون. ٩٢ زیندانییان ڕفاندووە بۆ تورکیا و ٥٦ کەس کوژراون". -
ژنانی گەنجی عەرەب کوشتنی ناگیهان ئاکارسەلیان شەرمەزار کرد
یه‌كێتیی ژنانی گه‌نجی ڕه‌قه و گوندەکانی دەوروبەری، شەهیدکردن ناگیهان ئهكارسهل، ئه‌ندامی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ژنۆلۆژیان شەرمەزار كرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دا. -
فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌په‌گه له هێرشی ئاسمانی‌دا شه‌هید بوو
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌په‌گه رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له كۆبانێ به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردووه‌ته و له‌و هێرشه‌دا كۆچهرۆ باتمان (حه‌سه‌ن ده‌میرتاش) شه‌هید بوو. -
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به قورسی زرگان بۆردومان ده‌كات
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی زرگانی كانتۆنی حه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی قورس بۆردومان ده‌كات. راگه‌یه‌نرا كه بۆردومانه‌كه ناوه‌ندی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین داری زەیتون دەدزێت
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین بەردەوامن لە دزی و تاڵانی و ئەمجارە لە بەردەوامیی تاوانکارییەکانیاندا دەستیان بەسەر ٥٠ دار زەیتونی هاووڵاتییان دا گرت. -
دەوڵەتی تورك جارێكی تر زرگان تۆپباران دەكات
دەوڵەتی توركی داگیركەری دوابەدوای بەئامانجگرتنی شارەوانی گەل لەشارۆچكەی زرگان. ئەمجارە گوندوارەكانی باكور و باشوری ناوچەی زرگانی داوەتە بەر تۆپ و بۆردوومانی دەكات. -
تەرمێكی ئەشكەنجەكراو لەعەفرینی داگیركراودا دۆزرایەوە
دانیشتوانی شاری عەفرینی داگیركراو، ئەمڕۆ تەرمی بەساڵاچوویەكیان لەگوندی ترند دۆزیوەتەوە كە شوێنەواری ئەشكەنجە بەجەستەوە دیارە. -
دانیشتووانی هه‌رێمی فورات خاوه‌ندارییان له ژنانی رۆژهه‌ڵات كرد
له هه‌رێمی فورات به سه‌دان كه‌س خاوه‌ندارییان له به‌رخودانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد. -
بۆردومان بۆ سه‌ر زرگان: ژنێك برینداربوو
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی بۆردومان زرگانی كرد. له ئه‌نجامدا ئایشار حسێن ئهلكهمۆری برینداربوو. -
عەفرین؛ دەوڵەتی تورك دوو ژنیان رفاند
دەوڵەتی توركی داگیركەر لەناوچەی ماباتای سەر بەعەفرینی داگیركراو دوو ژن، كە خوشكی یەكترن رفاندوە. -
ماڵی ئێزیدیانی جەزیرە: منداڵێكی ئێزیدی بەناوی"جانێ حەیدەر" لەكامپی هۆل رزگار كرا
ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە راگەیاند كە منداڵێكی ئێزیدی بەناوی"جانێ زیاد حەیدەر"، تەمەن پانزدە ساڵە لەكەمپی هەوڵ رزگار كرا. جانێ حەیدەر لەهێرشی چەتەكانی داعش لەسەر شەنگاڵ لە سێ ئابی ٢٠١٤ رفێندرابوو. -
دەوڵەتی تورک کۆبانێ و تل تەمری تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی قەرەمۆخی کۆبانێ، ناوچە سنوورییەکان لەوانە تل شەعیر و مەزرا ئابروش. دەوڵەتی تورک گوندی قبور قەراجنەشی بە چەکی قورس تۆپباران کرد. -
چه‌ته‌كان له عه‌فرین هاوڵاتیه‌كی دیكه‌یان رفاند
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی سینای ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرینی داگیركراو هاوڵاتیه‌كیان به ناوی وه‌لید سیدۆ رفاند و گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. -
لە شەهبا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆن گوندێکی سەر بە کانتۆنی شەهبای بۆردومان کرد. -
دەوڵەتی تورک چوار کەسی لە عەفرین ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین چوار کەس ڕفاند -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گرێ سپی گەنجێکی کوشت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەنجێکی بەناوی عەزیز مەحمود مستەفا دوو مانگ لەمەوبەر لە گرێ سپی ڕفاندبوو و خستبوویانە زیندانەوە، ئەو گەنجەیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت. -
ژنانی شاری ڕەقە لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا
سەدان ژنی ڕەقە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد دەوڵەتی تورک کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات دادگایی بکرێت -
دانیشتوانی تەل تەمر لەدژی داگیرکەری و گۆشەگیری رێپیوانیان ئەنجامدا
دانیشتوانی شاری تەل تەمر لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گۆشەگیری ئیمڕالی ڕێپێوانیان کرد و پەیامی "دوژمن دەشکێنین"یان دا. -
منداڵانی رۆژئاوا بەئاواز و موسیقا پشتیوانی لە رۆژهەڵات دەکەن
گروپی منداڵانی ئۆكێسترای رۆژئاوا بە ژەنینی موزیك دەنگیان خستە پاڵ سەرهەڵدانەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. -
قەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە
قەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە کە رایگەیاندبوو،٢٣ شەڕڤان شەهید کراون. -
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: ٣ سه‌رباز و ٨ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه له پێده‌شته‌كانی عه‌فرینی داگیركراو چالاكی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه. به‌گوێره‌ی راگهیهنراوهكه له‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م ٣ سه‌رباز و ٨ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون. -
جیهان محەمەد: شكستی سیاسەتی ئەنكەرە هۆكارە بۆ نزیكبوونەوە لەحكومەتی سوریا
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری مەسەدە لقی حەلەب، جیهان محەمەد دەڵێت:"نزیكبوونەوە لەحكومەتی سوریا لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە، دەرئەنجامی شكستی سیاسەتی دەوڵەتی توركە". جیهان بانگەوازی بۆ ئاكتیڤكردن و كاراكردنی دیالۆگی نیشتیمانی سوریای كرد. -
قەسەدە دەستی بەسەر یەکێک لە گەورەترین عەمبارەکانی چەکی داعشدا گرت
قەسەدە ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر گەورەترین عەمباری چەکی داعش دا. ڕاشیگەیاندووە، لە پاش ساڵی ٢٠١٩ و لە دوای شەڕی باغۆز، دەستیان بەسەر گەورەترین کۆگای چەکی داعش دا گرتووە. -
هاوسەرۆکانی دەستەی داد لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گرکێ لەگێ شەهید بوون
بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی جزیر ڕایگەیاند، هاوسەرۆکانی دەستەی داد زەینب محەمەد و یڵماز شێرۆ لە هێرشی فرۆکە بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە نزیک گرکێ لەگێ شەهید بوون.