لە تەبقا و شەهبا هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا
بە بەشداری سەدان گەنج لە تەبقا رێپێوانێک لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی ئەنجامدرا. لە شەهباش لە رێگەی بەڵگە فیلمێکەوە یادی ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون کرایەوە.