لە عەین عیسا گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی شەرمەزارکرا

لە شاری عەین عیسا بە رێپێوانێک گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا. بە سەدان کەس بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.

رێپێوانەکە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی گرێ سپیی پەیەدەوە سازکرابوو.

بەسەدان کەس لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ناوچەکە کۆبوونەوە و تا چوارڕێیانی شەهید جودی رێپێوانیان کرد.

دواتر لە سەر ناوی ئەنجومەنی ژنان پەیەدە فازیلە ئەلشەریف راگەیەندراوی خوێندەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان شەرمەزارکرا.

ئەشەریف ئاماژەی بەوەکرد، کە لەسایەی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان ئازد بوون و دەستنیشانی کرد کە تائێستا ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن.

چالاکوانان داوای لە هێز و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

هـ . ب