چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگێکدا لە عەفرین ٢٠ کەسیان ڕفاندووە
ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا-عەفرین ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٩ کەس لە عەفرین ڕفێندراون.
ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا-عەفرین ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٩ کەس لە عەفرین ڕفێندراون.
کانتۆنی عەفرین، کە لە ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، کۆمەڵکوژکردنی سروشت، وێرانکاری و تاڵانکردن تیایدا بەردەوامە. ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا، لەبارەی ئەو تاوانانە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەستەی تەحریری شام ئەنجامدراون وتی: "دوای داگیرکردنی عەفرین لە ئاداری ٢٠١٨ ەوە، دەوڵەتی تورک لە رێگەى چەتەکان و سیخوڕەکانییەوە هەموو جۆرە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی لە عەفرین ئەنجام دەدات.
خەڵک دەڕفێنن، دەکوژن و هەڕەشە و چاوسورکردنەوە دەکات. سروشت دەسوتێت و دارەکان دەبڕنەوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سیاسەتەکانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا و درێژەدان بە تاوانەکانی لە رێگەی رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە ئەنجام دەدا، کە ئامانجیان گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرینە".
شێخۆ ڕاشیگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٠ کەس بە پاساو و هەڵبەستنی تاوانی بێ بنەما لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندراون، کە ٢ کەسیان ژن بوون و وتیشی: "لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی سیخوڕەکانی و چەتەکانییەوە تاوەکو کۆتایی مانگ ٢٠ هاووڵاتییان لە عەفرین ڕفاندووە، کە ٢ کەسیان ژن بوون، ڕفاندنی ئەوکەسانە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی بەردەوام و لێسەندنی فدیەیە لەو کەسانە و بنەماڵەکانیان".
شێخۆ ئاماژەی بەوەکرد، چەتەکان باجیان بۆ وەرزی زەیتوون بڕیوەتەوە و لە ناوچەکانی ڕاجۆ و بلبل دەستیان بەسەر بەرهەمی زەیتونی هاووڵاتیاندا گرتوە.
ئیبراهیم شێخۆ لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بڵاوبوونەوەی چەتەکانی دەستەى تەحریری شام (بەرەی نوسرە) لە شاری عەفرین کرد و ئەوەی بە شانۆیەکی گاڵتەجاڕی بە فەرمانی ڕژێمی تورک ناوبرد و ، ئاماژەی بە تاوانەکانی چەتەکانی دەستەی تەحریری شام کرد و وتی: "بە ناوی زەکاتەوە باجیان بۆ وەرزی زەیتون بڕیوەتەوە و بە زۆر زەیتونی هاووڵاتییان تاڵان دەکەن. هەروەها فدیە لە هاووڵاتییان دەستێنن و پەرستگەى ئایینییەکان لە کانتۆنەکە وێران دەکەن".
شێخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی کۆکردنەوەی زەیتوون هەر گروپێک لە چەتەکان لە سەدا ٤٠ بۆ ٦٥ باجیان سەپاندووە بەسەر هاووڵاتیاندا و وتی: "هاووڵاتییان لە هەندێک گوندی ناوچەی شەرا نەیانویستووە بەربوومی وەرزیی خۆیان کۆ بکەنەوە، بەڵام چەتەکان ناچاریان کردوون بەربوومەکەیان کۆبکەنەوە و لەسەدا ٦٥ی بەروبوومی ئەو هاووڵاتییانەیان بە زۆر بردووە. هاووڵاتییان لەگوندی عەلی جارۆی سەر بەناحیەی بلبل زەیتونەکانیان کۆکردوەتەوە و زەیتونەکان لە هاووڵاتییان سەندراون و بە زۆر براون بۆ چەتەکانی سقور شیمال".
شێخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێژەی باج و دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەکان زیادیکردووە و وتی: "دەستەی تەحریری شام و چەتەکانی داگیرکەران، وەکالەتی ئەو هاووڵاتییە عەفرینیانەیان پوچەڵکردوەتەوە، کە بەزۆر ناچار بوون کۆچ بکەن".
ژ.ت