گەلی حەسەکە بۆ سەردانی پرسەی شەهید بلندیان کرد

گەلی حەسەکە سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید یوسف داود ملی کرد و پشتگیریان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.

لە حەسەکە، دەیان کەس و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە یوسف داود ملی (بلند) کرد. گەریلاى هەپەگە (بلند) لە ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنى مێدیا شەهید بوو.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە گەڕەکی ساڵحیەی سەر بە حەسەکە پرسەیان لە بەردەم ماڵی شەهید دانا. پرسەکەدا، شۆڕش حەسەکە ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی حەسەکە قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید بلند دەربڕی.

بەرخۆدانێکی بێوێنەی بەڕێوەبرد

شۆڕش حەسەکە باسی لەوەشکرد، شەهید بلند و هەڤاڵانی پەیڕەوی لە بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد و بە بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک شەهید بوون.

خەلیل مۆرۆ، ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کەمپی سەرێکانیش، ڕایگەیاند "سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەموو کوردستان، ئیرادەی گەلی کورد لاواز نەبووە، خەڵکی کوردستان ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێک.

سیاسەتمەدار ڕەمەزان فەتاحیش ڕایگەیاند، خەبات و خۆڕاگری گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەورەتر دەبێت و لەگەڵ گەریلادان و گوتی، گەریلا هەبوونی ئێمەیە و قەڵغانی پاراستنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلاکان بەکاردەهێنێت”.

ئەندامی پارتی یه کێتیی دیموکراتی (پەیەدە) لە حەسەکە عەبدولغەنی ئۆسۆش گ وتی "پەکەکە پارێزەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسته و له چوارچێوه ی پرەنسیپی یه کگرتوویی گەلان دامەزراوه." لەو چوارچێوەیەدا گەنجان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمەوە بەشداریان لە ریزەکانی پەکەکەدا کردووە. شەهیدان و گەریلاکانی هەپەگە بوونەتە پریشکی ئازادی. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکی هەوڵی لەناوبردنی ئەو هێزانە دەدات کە دەیانەوێت ئازادیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر بکەن.

دوای قسەکان بەڵگەفیلمێک لەبارەی شەید بڵند نمایشکرا.

ف.ق