دەوڵەتی تورک تل رەفعەت و شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە زیاتر لە سی ٣٠ گولـلە تۆپ تل رەفعەت و شێراوای تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە زیاتر لە سی ٣٠ گولـلە تۆپ تل رەفعەت و شێراوای تۆپباران کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کاتی هەرێمەکە لە ١٠:٤٠دا دارستانی گوندی سۆخانکێی ناوچەی شێراوای لە کانتۆنی عەفرین تۆپباران کردووە.
داگیرکەران بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردە سەر دەوروبەری ناوچەی تل رەفعەتی کانتۆنی شەهبا و گوندی شێخ عیسا. راگەیەندرا کە زیاتر لە ٣٠ گولـلە تۆپ لە هەردوو ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
هـ . ب