هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا هۆکاری بڵاوبونەوەی کۆلێرایە لە رۆژئاوای کوردستان
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرایە لە رۆژئاوای کوردستان.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرایە لە رۆژئاوای کوردستان.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەوڵەتی تورک به په‌كخستنی ئاوی رۆژئاوای كوردستان و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆلێرا تاوانبار کرد و دەڵێت، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكه‌وه، په‌تای كۆلێرا به‌خێرایی بڵاوبوەتەوە.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گه‌ره‌نتی ڕۆیشتنی ئاوی پێویستیان له سه‌رچاوه‌كه‌وه به‌ره‌و به‌شی سوریای ڕوباری فورات نه‌كردووه، به‌وهۆیه‌وه ئاوی به‌رده‌وام له وێستگه‌كه‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاوی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه راگیراوه.
ئاده‌م كوگل، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند: پێویسته ده‌ستبه‌جێ تورکیا ده‌ستبه‌رداری توندكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو بێت له سوریا، چونكه له مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١وە كۆت و به‌ندێكی توندیان بۆ ڕۆیشتنی ئاو بۆ سوریا دروست کردوە.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری حكومه‌تی سوریا، هه‌زار و ٢٤٩ تووشبووی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌و وڵاته تۆماركراوە، كه ٤٩ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئەو ئامارانە بەێ ئامارەکانی باکوری سوریایە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەتەکان‌و دەوڵەتی تورکی داگیرکەردایە.
ف.ق