قەسەدە: میتان شۆڕش لە هێرشی ئاسمانی لە قامشلۆ شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سورپایی دیموکرات (قەسەدە) رایگەیاند، کە شەڕڤانیان میتان شۆڕش لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ٦ی تشرینی یەکەمدا لە قامشلۆ شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، " هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لەدژی هەرێمە جیاوازەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بە هەموو چەکێکی قورس، تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ماڵەکانی گەل، دەزگا سەربازی و خزمەتگوزاریەکان دەدەن."

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، " رۆژی شەمەی رابردوو لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکی داگیرکەرەوە ئۆتۆمبێڵێک کە میتان شۆڕش (کەمال محەمە عەلی دودو) و ٢ هەڤاڵی دیکەی تێدابوو، کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا هەڤاڵمان میتان کە لە پشوودابوو شەهید بوو.

هاوڕێکەمان بەشداری لە زۆربەی ئۆپراسیۆن هەنگاوەکاندا لەدژی رێکخراو تیرۆریستیەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کردبوو. هاوڕێکەمان شەڕڤانێکی بوێر بوو کە لە هیچ شتێک سڵی نەدەکردەوە و لە ژیانی سەربازی خۆیدا نمونەیەکی بێوێنەی بەرخۆدان و قاڕەمانێتی پێکشەش کرد. هەروەها خاوەنی رۆحێکی گەورەی هاوڕێیەتی بوو، بۆیەش لە دڵی هەموو کەسێکدا جێی خۆی کردەوە و بووە برا و هەڤاڵیان.

ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید هەموو خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە  دووبارە دەکەینەوە. ئێمە ئاڵای بەرخۆدانیان بەرز دەکەینەوە، خەباتێ تێکۆشانی فیداییبوون بەردەوامی پێدەدەین، تاوەکو خەیاڵ ئامانجی شەهیدان بۆ ئازادی، رزگاری هەرێمە داگیرکەراوەکان و مسۆگەرکردنی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمەکە پێکبهێندرێت.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: میتان شۆڕش

ناو و پاشناو: کەمال محەمەد عەلی دودو

ناوی دایک: عەبتا

ناوی باوک: محەمەد عەلی

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: سەرێکانی ١٩٩٥

شوێنی شەهیدبوون: ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ قامشلۆ

ف.ق