قەسەدە: دوو چەتەی داعش کوژران، دوو چەتەش دەستگیرکران
قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزۆر دوو چەتەی داعش کوژران و دوو چەتەش بریندار بوون.
قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزۆر دوو چەتەی داعش کوژران و دوو چەتەش بریندار بوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" هێزەکانمان، رۆژی پێنجشەممە (٢٧ی تشرینی یەکەم) لە گوندی لۆزیەی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر لەدژی شانەیەکی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا. شانەکەی داعش پلانی داڕشتبوو لەدژی خەڵکی مەدەنی کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات و لە هەرێمەکە تیرۆر بڵاوبکاتەوە.
هێزەکانمان، ئەندامانی شانەکەیان گەمارۆدا کە خۆیان هەشاردابوو، بانگەوازیان کرد کە خۆیان رادەست بکەن، بەڵام رەتیان کردەوە. لە ئەنجامدا لەنێوان هێزەکانمان و تیرۆریستاندا شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا دوو تیرۆریست کوژران و دوو تیرۆریستیش دەستگیرکران. دەست بەسەر دەمانچەیەک، کڵاشینکوفێک، بۆمبێکی دەستی و بڕێک پارەی بیانی (دۆلار)دا گیرا.
هێزەکانمان لە هەموو جێگەیەک بەردەوام دەبن لەسەر چاودێریکردنی بەرماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش. رێگە نادەن ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە تێک بچێت کە لەپێناویدا ژمارەیەکی زۆری گەنجەکانمان گیانیان بەخت کردووە."
ف.ق