چوار چەتەی داعش لە هێرشێکی هاوپەیمانەکاندا کوژران

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوار چەتەی داعش و ژمارەیەک کەرەستەی سەربازی لە کەرکوک لەناوبرد.

شانەی جەنگی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ تەواوکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەی کە لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت بۆ لەناوبردنی پاشماوەی چەتەکانی داعش لە ناوچە شاخاوی و دوورە دەست و ناوچەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە.

هەروەها دەڵێت، زانیاری ورد لەسەر حەشارگەیەکی چەتەکان دراوە بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەوانیش بە چەکی پێشکەوتوو لەناویان بردووە بە چەتەکانەوە کە ژمارەیان چوار کەس بووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆ ئەوەی ئەنجامی ئەم هێرشە بزانریت، هێزێکی لیوای ٤ی پیادەی فیرقەی ٣٤ی پیادەی فیرقەی ٩ چوونەتە ناوچەی تەموور و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەرکەوتووە چوار چەتەی داعش کوژراون و دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆر سکیلێک تێکشێنراوە.

ف.ق