پەدەکە پشتراستیکردەوە کە ئەنفالچیە بەعسیەکانیانی لە هەولێر داڵدەداوە

کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) پشتراستی دەکاتەوە کە بەعسی و ئەنفالچیەکانیان لە هەولێر داڵدەداوە.

کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میتینگی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی ئەندامی حزبەکە ئەوەی پشتراست کردەوە کە ئەنفالچی و بەعسیەکانیان لە هەولێر داڵدەواوە.

حزبی بەعس دەستی بە خوێنی ١٨٠ هەزار هاوڵاتی گەرمیان سوورە و  ئەنفالی کردون، هاوکات پێنج هەزار هاوڵاتی لە هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی کۆمەڵکوژکرد و هەشت هەزار بارزانیشی ئەنفال کرد، وێرای هەزاران تاوانی تر کە لە کوردستان و عێراق بە گشتی ئەنجامیداوە، بەڵام  پارتی دیموکراتی کوردستان گوایە بەناوی کوردایەتیەوە سیاسەت دەکەن، دۆزی کورد دەپارێزن! ئیعتراف لەسەر ئەوە دەکەن کە بکوژانی کوردانیان لە هەولێر حەشارداوە و شانازی بەو تاوانەوە دەکەن.

زۆر لەچاودێرانی سیاسی لەماوەی ڕابردوودا و لە  ئێستاشدا  ڕەخنەیان لە پەدەکە گرتوە کە حزبێکە دژی گەلی کورد کار دەکات، کار بۆ تێکبردنی تێکۆشانی گەلی کورد دەکات، بەڵام پەدەکە بەپێچەوانەوە ئەو ڕەخنانە قەبووڵ ناکات و داکۆکی لەسەر ئەوە دەکات کە ‌هێڵی ناسێۆنالیزمی کوردی دەپارێزن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بەڵگەیەی کە پەدەکە دانپیدانانی لەسەر کردووە و بە ڤێدێۆ بڵاو بۆتەوە هیچی بۆ پەدەکە نەهێشتۆتەوە کە حاشا لەو ڕاستیە بکات کە "پەدەکە دژی گەلی کورد و بزاڤی ئازادیخوای کار دەکات و  بکوژانی گەلی کورد داڵدە دەدات."

لە ڤێدێۆکەدا کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەب سیاسی پەدەکە بە شانازیەوە دەڵێت:" زۆریک لەو سەرکردانەی پێشتر لە سەردەمی حکومەتی پێشوو(حکومەتی بەعس) ئیستا لە هەولێرن.

هەر لە هەمان ڤێدیۆدا ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسی پەدەکە دانبەوەدادەنێت کە دەیان جار لە ماوەی ڕابردوو لەگەڵ سەرانی حیزبی بەعسی پێشوو کۆبوونەویان کردوە، ئەوە لە کاتێکدایە تەواوی سەرانی حیزبی بەعسی پێشوو لە لایەن دادگای عێراقەوە داواکراون و تۆمتبارن بە کوشتن و ئەنفالکردنی هەزارن هاوڵاتی عێراقی و گەلی کورد.

لە دەرئەنجامی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤیدیۆیەدا، لەسەر ئەو تاوانە، ١٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلەیان لە پەدەکە کرد.

ف.ق