رێپێوانی دیموکراسیی پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بەردەوامە. قۆڵی جۆڵەمێرگی رێپێوانەکە دواى ئەوەى گەیشتە ئامەد و کۆتایی بە کار و چالاکییەکانى لە ئامەد هێنا دەستیان بە رێپێوانەکەیان کردەوە. ئەندامانی هەدەپە کە پەرلەمانتاریشیان لە ناودایە بۆ درێژەدان بە رێپێوانەکەیان و چوونە دەرەوە لە شاری ئامەد کۆبوونەوە.
هەوڵەکانى پۆلیس بۆ رێگریکردن لە پەرلەمانتاران و دەزگاکانى راگەیاندن
پەرلەمانتارانی هەدەپە خواستیان بە کۆمەڵ وێنە بگرن، بەڵام پۆلیس هەوڵیدا رێگرییان لێ بکات و گرفتی بۆ دروستکردن، پەرلەمانتارانی هەدەپەش ناڕەزایەتیان نیشاندا و پۆلیسەکانیش گەمارۆیان دان و دەوریان گرتن. پۆلیسەکان رێگایان نەدا دەزگاکانى راگەیاندن وێنەی رووداوەکە بگرن و پەرلەمانتارانیش بە لێدانى چەپڵە ئەو رێگرییەى پۆلیسیان ئیدانە کرد.
پەرلەمانتارانی هەدەپە بە چەپەڵە لێدان و هەلهەلەلێدان و وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی هەدەپە" بەرێکران و هەدەپەییەکان پێکەوە بەرەو ئەنقەرە دەستیان بە رێپێوانەکەیان کرد.
ژ.ت