کەرکوک، هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا بەردەوامە

لە شاری کەرکوک هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامی هەیە.

ئێوارەی ئەمرۆ لە دریژەی چالاکی کۆکردنەوەی واژوو بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا لەناو خاکی باشوری کوردستان و عێراق، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان لە رۆژی سێهەمی کامپینەکەدا بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی واژوو بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا.

محەمەد عەلی ئەندامێکی کامپێنەکەیە، سەبارەت بە هەڵمەتەکەیان بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " ئێمە وەکو گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان وەکو ئەرکیکی ئەخلاقی و نەتەوەیی هەڵستاوین بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی واژوو کۆکردنەوە بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا لە خاکی کوردستان.''

سەبارەت بە ماوەی بەردەوامبوونی کامپینەکە محەمەد عەلی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " ئێمە لە سێهەم رۆژی کامپینەکەداین و بەردەوامیش دەبین تا واژووی پێویست کۆبکەینەوە بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک لە خاکەکەمان، لە ئیستاشدا لە نێو گەرەکەکانی شاری کەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاو و چالاک بەردەوامین لەو کامپینە."

سەبارەت بە هەڵوێستی خەلکی شاری کەرکوک لەبەرامبەر ئەو کامپینە، محەمەد عەلی ڕایگەیاند: "خەلکی کەرکوک بەگشتی و گەرەکە کوردنشینەکان بەتایبەتی هەلوێستیان زۆر باش و بە ئەرکی بەرپرسیارەتی خۆیان هەڵستاون بەرامبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک."

ز.ش