گەنجانی بناری قەندیل بۆ دەرکردنی سوپای تورک دەستیان بە هەڵمەتى کۆکردنەوەى واژۆ کرد

گەنجانی بناری قەندیل بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان دەستیان بە هەڵمەتى کۆکردنەوەى واژۆ کرد.

گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و گەنجانی بناری قەندیل لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەفەربەریی حەفتانین دا بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیان بە جموجوڵ کرد.

 ئەو گەنجانە لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان و عێراق، دەستیان بە کۆکردنەوەى واژۆ کرد.

گەنجان بۆ هەڵمەتەکەیان بە گوندەکانی ناوچەکەدا دەگەڕێن و واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر کۆ دەکەنەوە.

ژ.ت