یەرەکە: جموجووڵی سەربازی ئێران زیادیکردووە

یەکینەکانی ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، لە مانگی ئایار و حوزەیراندا جموجووڵی هێزەکانی ئێران زیادی کردووە و ئەگەر هێرش ئەنجام بدرێت، بە شێوەیەکی چالاک بەرگری دەکەن.

یەکینەکانی ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)لەبارەی جموجووڵی سەربازی دەوڵەتی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

یەرەکە ڕایگەیاند، لەم هەفەتەی دواییدا دەوڵەتی ئێران جموجوڵی لەشکەری خۆی بە گشتی لە سەر سنور و تەواوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ناوی گۆڕانی هێز، هێزێکی زۆری کۆکردووە و هەژماری عەسکەری خۆی لە هەرێمەکە زۆرتر کردووە.

ڕاگەیەنراوی یەرەکە بەم شێوەیەیە:

"لەم هەفەتەی دواییدا دەوڵەتی ئێران جموجوڵی لەشکەری خۆی بە گشتی لە سەر سنور و تەواوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ناوی گۆڕانی هێز، هێزێکی زۆری کۆکردووە و هەژماری عەسکەری خۆی لە هەرێمەکە زۆرتر کردووە. هەری دوایی لە مەریوان، دیواندەرە و سەقز هێزێکی مەزن بە چەکی گرانەوە لەو هەرێمانە بە جێ کردووە ئامادەکاری سەربازی کردووە، ئەم بارۆدۆخە سەرنجی ئێمەشی راکشاندووە و دەمانهەوێ تێبگەین. ئێمە وەکو یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵآتی کوردستانYRK لە بەرانبەری دەوڵەتی ئێران لە ناو پێڤاژویەکی بێ چالاکی داین، ئێمە ئەم رەوشە بەردەوام دەکەین، بەڵام ئەو جموجوڵانەوەی لەشکەری دەوڵەتی ئێران بۆ ئێمە گومان ئاوا دەکات ئێمە تاقی دەکەینەوە ئەگەر هێرشێکی لە سەر هێزی ئێمە و گەلی ئێمە وەرێ لە چواڕچێوەی پاراستنی رەوا دا، پاراستنی ئاکتیڤ بە بنەما وەردەگرین.

 لە مانگی گوڵان تەڤگەری دەوڵەتی ئێران هەم لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەمیش لە باشوری کوردستاندا ساز بووە، ئێمە دەخاوزین بە رای گشتی رابگەینین. لە باشوری کوردستان بە گرانی وەک گەڕانی فڕۆکەی سیخۆڕی کەشف بووە. ئەو فڕۆکەیان بەشێکیان هی دەوڵەتی ئێران و بەشێکیان هی دەوڵەتی تورکیە، ئێمە تەڤگەری دوژمن بۆ رای گشتی رادەگەینین.

ئەنجامی تەڤگەری مانگی گوڵان:

٥ی گوڵان لە هەرێمی سەقز، گوندی نەرگسەڵە، دوژمن بە ٧ ئوتۆمبیلی دەکەونە قەڕەقۆڵی کۆن. دوایی گاوبەگاو بەرەو دووبرا و کاتێک دەگاتە سێ گۆشەی دووبرا بە خۆی باوەڕە و لە گەڵ هەڤاڵان تێکەڵچوون دێتە ئاراوە و لە ئاکامی ئەو تێکدادانە دا ٣ کوژراو و بریندارێکی دوژمن هەیە.

٩ی گوڵان سەحەر کاتژمێر ٥، دوژمن لە هەرێمی کۆساڵان بۆ نیو کاتژمێر هەرێمەکە دەداتە بەر هاوان.

١١ی گوڵان کاتژمێر ١ی شەو دوژمن هەرێمی کۆساڵان بە درۆن و هاوان بۆ نیو کاتژمێر بۆمباران دەکات.

١١ی گوڵان کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ هەرێمی کۆساڵان دوژمن بۆ نیو کاتژمێر بە درۆن و هاوان هەرێمەکە بۆمباران دەکات.

١١ی گوڵان کاتژمێر ١٠ی نیوەڕۆ جاش و بەکرێگیراوی هەرێمی پیرانشار، لە هەرێمی مەهاباد گوندی سپیشەنگ و سەرخێزان دەکەونە ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنەکە بە بێ ئەنجام پاشدا دەکشێت.

١٢ی گوڵان دوژمن لە گوندی گوگجە و تەوەکولان لە دەشتی زەلکە کاتژمێر ١٠ی نیوەڕۆ بە دەستەکی درۆن و چەکی گران دەستی بە ئۆپەراسیۆنەکی کرد، پشتی نیوەڕۆ ئۆپەراسیۆنەکە بە بێ ئەنجام پاشەکشەی کرد.

١٩ی گوڵان سەر لە بەیانی کاتژمێر ٤:٣٠ هەتا کاتژمێر ٥، دوژمن گوندی توتمەر و دەرگاشێخان دەداتە بەر هاوان و تۆپ.

١٩ی گوڵان دوای نیوەڕۆ کاتژمێر ١ هەتا ٢:٣٠ دوژمن لە هەرێمی دوەیسە بە دەستەکی جاش و بەکرێگیراوان کاتێک دەخوازێ دزە بکاتە سەر هەڤاڵان، هەڤاڵان پێ دەحەسن و تێکەڵچوون ساز دەبێت، دوژمن بە دوای تێکەڵچوونەکەدا هەرێمەکە بە هاوان چەکی گران بۆمباران دەکات.

٢٢ی گوڵان لە گوندی پایگەلان تەڤگەری دوژمن ساز دەبێت.

٢٠ی حۆزەیران کاتژمێر ١٠ی شەو لە هەرێمی مەریوان گوندی هەژمنە کاتێک هەڤاڵ دەچن بۆ گوند دوژمن ئاگاهی دەگرێ و دوایی دەورەبەری گوند گولە باران دەکات.

 ٢٠ی حۆوزەیران دوژمن لە هەرێمی گوندی ئاگجە، گۆگجە، قەمچیان، کانی تەمەرخان و خەتی چلچەمە دەستپێکی خەڵکی هەرێمەکە لە عەرازی دەردەخات و دواجار قەدەخەی دەرکەوتن رادەگەینێ. ئەوڕۆ سەر لە بەیانی هێزێکی زۆر و ئۆتۆمبیلی چەکی گران و کەرستەی سەربازی تێپەڕی هەرێمی سۆڵتان و دووبرا کردووە، لە هەمان کاتدا هێلی کوبتەری کۆبرا هەرێمەکە گولە باران دەکات.

ئاگاداری گشتی کەشف:

موکریان ٥ جاران گەڕاوە

شاهۆ ٨ جاران گەڕاوە 

خەتی باشور ٢٨ جاران فڕۆکەی سیخۆڕی ئێران و تورکیە لە سەر هەرێمەکە سوڕانەوەتەو. "

ف.ق