یەکینەکانی تۆڵە: ئێمە لێپرسینەوە لە گۆشەگیری دەکەین

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار فارقین ڕایگەیاند، لێپرسیەنەوە لە گۆشەگیری دەکەن و لەبارەی چالاکیەکانیان لەم دواییانەدا زانیاری بڵاوکردەوە.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار فارقین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەدژی ئەوانەی لە ئیمڕالی گۆشەگیریان لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەپاندووە، لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ئێمە هەموو ڕۆژێک لێپرسینەوە دەکەین. تا گۆشەگیری و سیاسەتی داگیرکەری هاوپەیمانی فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوام بێت، تا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەبێت، بە ناوی یەکینەکانەوە کە بۆ تۆڵەسەندنەوە سوێندنیان خواردووە لێپرسیەنەوە لە دەسەڵات و هاوکارەکانی دەکەین."

لەبارەی چالاکیەکانی ٧-٨ی ئایاردا ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:

"٨ی ئایار لە گەڕەکی یەنی مەحەلەی وان لەدژی پۆلیسی تورکی داگیرکەر یەکینەکانمان بە تەقەمەنی و فیشەکی ئاگرین چالاکیان ئەنجامدا و پۆلیسێک بریندار بوو.

لە ئامەد ٨ی ئایار لە گەڕەکی بەن و سەن کارمەندێکی مارکێتێکی هاوکاری پۆلیس و دەسەڵاتی فاشیست سزادرا و مارکێتەکە سووتێنرا."

ف.ق