یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە هەولێریش تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک لە سلێمانی، لە شاری هەولێریش حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە ژنێکی تەمەنی ٣٣ ساڵە.

بە پێی زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە گشتی لە هەولێر پشکنین بۆ ٢٧ کەس کراوە و بە تەنها نیشانەکانی کۆرۆنا لە ژنێکدا دەرکەوتووە. وەزارەتەکە باسی ئەوەی کرد، ئەو ژنەی تووشی کۆرۆنا بووە خەڵکی هەولێرە.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا داوای لە هەموو کەسێک کرد پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ ئەوەی خۆیان لە ڤایرۆسەکە بپارێزن.

ف.ق