یەکەکانی تۆڵە چالاکییان ئەنجامدا و بانگەوازیان بڵاوکردەوە

یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز و شەهید نومان ئامەد لە وان پۆلیس و نۆکەرانیان سزا دا. یەکەکانى تۆڵە بانگەوازیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "لە دۆخی لاوازەوە دەپەڕێنەوە بۆ تێکۆشانی چالاک".

لە راگەیاندراوەکەى یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز و شەهید نومان ئامەد دا هاتووە "هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سڕینەوەى گەلی کورد هەموو تواناکانی خۆیان خستووەتە گەڕ. ئەو هاوپەیمانییە فاشیستییە وەک پیشەى هەمیشەییان دەڵێن 'ئێمە کۆتاییان  پێدەهێنن، لە ناویان دەبەین'، بەڵام ئەوان ناچارن لە بەرامبەر بەرخودانی گەلی کورددا تێکبشکێن".

'تەنها بەرخودان سەردەکەوێت'

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "قۆناغیی ئەمدواییە نیشانی دا، کە تەنها مرۆڤ بە بەرخودان دەتوانێت سەر بکەوێت. هیچ ماف و حقوقێک بەبێ بەرخودان و بەبێ قوربانی بەدەست نەهاتووە و ناپارێزرێت".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت بۆ سەرکەوتن دۆخی لاواز بگوێزنەوە بۆ تێکۆشانی چالاک و ئەوەشیان راگەیاندووە "تەنها بەو شێوەیە ئێمە دەتوانین خۆرەخنەکردنمان بە هاوڕێیانمان بدەین".

چالاکی لە دژی پۆلیس و نۆکەران

یەکەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکییەکەیانەوە رایگەیاندووە:

"١٩ی تەممووز لە دژی بنکەیەکى پۆلس لە گەڕەکی یەنی لە ناوچەى رێیا ئارموش لە وان لە چوارچێوەى خۆپاراستندا، یەکەکەمان بە چەکی تاکەکەسی چالاکییان ئەنجامدا. دواى چالاکییەکە لە دژی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان، کە هاتبون بە هانای بنکەکەوە، لە دوو قۆڵەوە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا و بە تەقەمەنی و ماددەى ئاگرین لە زرێپۆشەکان درا. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکى زۆر پۆلیس بریندار بوون.

هەر لە ١٩ی تەممووزدا یەکەمانمان لە دژی عەمباری ئاوی ڤاکسی شارەوانیی گەورە شاری وان چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا و عەمبارەکە و بیناکانی لە دوو قۆڵەوە ئاگریان تێبەردرا.

لە ٢٠ی تەممووزدا وێستگەى کارەبای کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای وان ئاگری تێبەردرا و لە ناوبرا.

دووبارە لە ١٩ی تەممووزدا لە شەقامی بنکەى سەربازیی گەڕەکی یەنی نۆکەرێک سزا درا.

لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ی تەممووز ٣ کەس کە لە خزمەتی دوژمنیان دەکرد و بە بەردەوامی پڕوپاگەندەیان لەسەر کەسەکان دەکرد و لەلایەن یەکەکانمان بۆ هۆشیار کردنەوە لێیاندرا".

ژ.ت