بە دەیان هەزار کەس لە قامیشلۆ لە پێناو ١٤ی ئایاردا بانگەوازیان راگەیاند

لە هەرێمی جزیرەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز گردبوونەوەیان سازکرد.

لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار لە قامیشلۆ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری تورکیا گردبونەوەیەک سازکرا. گردبوونەوەکە بە دروشمی 'ئازادی رێبەر ئاپۆ دیموکراسی و ئارامی ناوچەکە گەرنتی دەکات' رێکخرابوو.

لە سەرلەبەیانیەوە جەماوەر لە ناوچەکانی بەراڤ، دێرک، گرکێ لەگێ، تل کۆچەر، چلاغا، تربەسپی، تل حەمیس، تل بەراک، حەسەکە، تل تەمر، دربێسیە، شەداد، هۆل، کامپەکانی واشوکانی و سەرێکانی روویان کردە قامیشلۆ بۆ ئەوەی بەشداری لە گردبوونەوەکەدا بکەن.

لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بە دەیان هەزار کورد، عەرەب، سوریان و ئەرمەن کۆبوونەوە و دروشمەکانی سڵاوکردن لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وتەوە.

لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئاسیا عەبدوڵا قسەی کرد، سڵاوی لە بەرخودانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی، هەروەها سڵاوی لە گەلی باکوری کوردستان و ئەندامانی پارتی چەپی سەوز کرد.

ئاسیا بادی لەوەکرد کە لەبەرامبەر گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و بێدەنگی سی پی تی دەبێت چالاکییەکان لە گۆڕەپانەکان بەردەوام بن و دایکان، ژنان، گەنجان و هێزە دیموکراتیکەکانی جیهان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان دەنگ هەڵبڕن و تی، "هەڵوێستی ئێمە لە دژی گۆشەگیری و تێکۆشانمان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان، تێکۆشانی سەردەمە بۆ مرۆڤایەتی، ئازادی ژنان، پاراستنی بەهاکانی گەلی کوردستان. ئێمە بە ئومێدەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".

ئاسیا عەبدوڵا پشتیوانی خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز نیشاندا و وتی، "سڵاو لە بەرخودانی گەلی باکوری کوردستان و تورکی لەپێناو دیموکرسی، لە دژی فاشیزم، کوشتنی ژنان، شەڕ و سیاسەتی ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردن دەکەین. سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. سڵاو لە کاندیدە ژنەکنی پارتی چەپی سەوز دەکەین. لەو بڕوایەداین کە دەنگی گەلی باکور و تورکیا کۆتایی بە فاشیزم دەهێنێت".

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاساناسانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە هەرێمی جزیر حیکمەت حەبیبیش قسەی کرد و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەم پەیامەی ئاراستەی هێزە دیموکراتیکەکان لە باکور و تورکیا کرد: "لەم قۆناغە مێژووییەدا هێنانە ئارای گۆڕانکاری و کۆتاییهێنان بە ستەم بەرپرسیارێتی ئێوە".

گردبوونەوەکە بە دروسمی 'دەنگ بدەن' کە هونەرگەی وەڵات بۆ پشتیوانی پارتی چەپی سەوز بڵاوکردبووەوە و گۆرانییەکانی هونەرمەندان دانیش بۆتان، باران دلبەهار و کۆما جودی کۆتایی هات.

هـ . ب