چەتەکان باج لەسەر دارەکان دەسەپێنن

لە عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی ناسراو بە "عیمشات" سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ هەر دارێکی ترێ دۆلارێک وەک باج دەسەپێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە شارۆچکەی شیەی سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی "عیمشات" بۆ هەر دارێکی ترێ دۆلارێک وەک باج دەسەپێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، زۆربەی ئەو ڕەزەی باجی خراوەتە سەر هی کۆچبەرانی عەفرینە.

ئەمەش بەشێکە لە تاوانە نامرۆییەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو دژی گەل و سروشتی هەرێمە، لەوەتەی لە ئاداری ٢٠١٨ ـەوە داگیری کردووە.