خەڵکی سرین لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد

دانیشتوانی ناوچەی سرینی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

لە ناوچەی سرینی کۆبانێ بە دەیان کەس بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.

جەماوەرەکە لەسەرەتای ناوچەکە کۆبوونەوە و بەرەو شارەوانی سرین رێپێوانیان کرد.

لە کاتی رێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.

لە دوای رێپێوانەکە ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ناوچەی سرین مونا ئەحمەد لێدوانیدا. مونا ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد کە لە سایەی ئەندێشە و فەلسەفەی ئۆجالان ژنان خۆیان رێکخستووە و لە هەموو کایە و بوارەکانی ژیاندا خۆیان سەلماندووە.

مونا ئەحمەد بە بیریهێنایەوە کە دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توندتر کراوەتەوە و بە هیچ جۆرێک زانیاری لەسەر رێبەرایەتی بەدەستناهێندرێت.

مونا ئەحمەد هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئەوان وەک گەلی کورد بەردەوام لەسەر هزر و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.

هـ . ب