لە قامیشلۆ گەنجان دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد

لە دژی گۆشەگیری دژوارکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قامیشلۆ رێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە دژی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی بە مەشخەڵی ساز کرد.

ئەندامانی بزوتنەوەکە لقی قامیشلۆ، یەکێتی ژنانی گەنج و دانیشتوانی شارەکە بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی سۆنی دەستیپێکرد. گەنجان تا ناوەندی کولتور و هونەری محەمەد شێخۆ رێپێوانیان کرد.

لەبەردەم ناوەندەکە گەنجا سڵاویان ئاراستە شەڕی گەریلا بەرامبەر بە داگیرکەری کرد.

هـ . ب