گەمارۆی سەر مەخمور لە ڤیەننا شەرمەزار کرا

هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە ڤیەننا شەرمەزار کرا، سڵاو لە بەرخودانی گەل کرا.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا گردبوونەوەیەک لەپێناو کۆتاییهێنان بە هەوڵەکانی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بەڕێوەچوو.

گەنجانی کوردستانی و ئینتەرناسیۆناڵیست بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، هەوڵەکانی گەمارۆدانیان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخودانی خەڵکی کەمپەکە کرد.

لە چالاکییەکەدا بەمەبەستی پشتیوانی لە گەلی مەخمور بانگەواز راگەیەندرا و دروشمی "بژی بەرخودانی مەخمور" وترایەوە.

هـ . ب