کۆمیتەی شلێر تاوانەکانی دژ بە مناڵان شەرمەزار دەکات

کۆمیتەی شلێر بۆ مافی مناڵان، کوشتنی مناڵەکەی گەڤەر لەسەر دەستی سەربازێکی تورک و تاوانی پیاوە سورییەکە دژی مناڵانی پاریس شەرمەزار دەکات.

ئەمڕۆ، کۆمیتەی شلێر بۆ مافەکانی مناڵان، ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بڵاوکردەوە سەبارەت بە مافەکانی مناڵان.

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی کرد بە کوشتنی ئەردەم ئاشکان (٥ ساڵ) لە شارۆچکەی گەڤەر لە جولەمێر، دەڵێت: "ئەردەمی مناڵ کەوتە ژێر ماشێنی گولەنەبڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەشێوەی دڕندانە کوژرا، پاش لێکۆڵینەوە بکوژەکە ئازادکرا. تاوەکو ئەم بکوژانە بە ئازادی بسوڕێنەوە، مناڵانی زیاتر بەئامانج دەگیرێن".

هەروەها ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی کرد بە هێرشکردنە سەر پارکێکی مناڵان و بریندارکردنی چەندین مناڵ لەسەر دەستی کەسێکی سوری، گوتی: "پیاوێکی سوری تەمەن ٣١ ساڵ، هێرشی کردە سەر پارکێکی یاری مناڵان، ٤ مناڵی بریندارکرد و ئێستە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە".

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین، پێویستە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەم هێرشانە و هەڵوێست وەربگرن".