پارتی چەپی سەوز بەرپرسانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان دیاریکرد

پارتی چەپی سەوز کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەو کاندیدانەی سازکرد کە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو و بەرپرسانی جیاجیای فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان دەستنیشان کرد.

پارتی چەپی سەوز دوای هەڵبژاردن یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی سازکرد.

کۆبوونەوەکە لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتی هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکن، ژاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەروین بوڵدان و میدحەد سانجار بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی فراکسیۆنەکە لە پەرلەمان بەم جۆرە دەستنیشان کران:

سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمان: پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ سڕی سورەیا ئوندەر

بڕیاردەری کارگێڕی لە پەرلەمان: پەرلەمانتاری سێرت تونجەر باکرخان

کاندید بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان: پەرلەمانتاری ئەدەنە تولای حاتیمئوگیولاری

سەرۆکایەتی فراکسیۆن: تا بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز پەرلەمانتاری ئەرزروم مەرال دانش بەشتاش و پەرلەمانتاری ئانتالیا ساروخان ئولوچ، دەستنیشان کران.

هـ. ب