لە تورکیا ٩٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣ هەزار و ١٧٤ کەس.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٦١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٩٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپیی ئەو زانیارییانەی وەزیری تەندروستی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، تا ئایستا ١٢٠ هەزار و ٢٠٤ کەس لەتورکیا توشی کۆرۆنا بوون، ٣ هەزار و ١٧٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش