لە ستۆکهۆڵم یادی قاسم ئەنگین و زین ئاڤێستا کرایەوە

لە ستۆکهۆڵم یادی شەهیدان قاسم ئەنگین و زین ئاڤێستا کرایەوە.

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کە ٢٧ی ئایار شەهید بوو و زین ئاڤێستا ئەندامی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار کە بە شێرپەنجە سەهید بوو کرایەوە.

بە ئەندازەی فەرماندەیی خۆی ئەنتەلەکتوەلیش بوو

هەڤاڵانی قاسم ئەنگین باسیان لە یادەوەریەکان کرد. هۆزان بۆتان سیاسەتمەداری کوەرد کە یەکێک لە هەڤاڵە نزیکەکانی قاسم ئەنگین بوو ڕایگەیاند، قاسم ئەنگین بە ئەندازەی ئەوەی فەرماندەیەکی گەریلا بوو، فەیلەسۆف، مێژووزان، کۆمەڵناس و ئەنتەلەکتوەلیش بوو. هۆزان بۆتان وتی، دەستی لە زانکۆی هەڵگرت و ڕووی لە شاخەکانی کوردستان کرد. ئەنگین بە کەسایەتی بەهێزی خۆی و هەڵویستی خاوەن ڕەگەزی خۆی بۆ هەڤاڵانی ببوو بە نمونەیەک.

ئەحمەد کارامووش هاوسەرۆکی کەنەکەش باسی ئەوەی کرد لە گەلی کورد لە سایەی تێکۆشانی ٤٠ ساڵی تەڤگەری ئازادی شەرەفی خۆی پاراستووە و وتی،"مەترسی لەسەر کورد هەیە، بەڵام لە سایەی شەهیدان و گەلی کورد دەگەینە ئامانجەکانمان.

چالاکی یادکردنەوە بە پیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی قاسم ئەنگین و زین ئاڤێستا کۆتایی هات.

ف.ق