یەکەکانى تۆڵە لە بورسا چالاکییەکیان ئەنجامدا

یەکەی توڵەى شەهید رێناس ئاندۆک و یەکەى تۆڵەى شەهید سۆرخوین لە بورسا چالاکییەکیان لە دژی عەمباری ساردخانەیەکی هاوکارانى ئاکەپە – مەهەپەیان ئەنجامدا و رایانگەیاند "دەبێت هەر یەک لە گەنجان ببنە شەڕڤانێکى تۆڵەسێن".

دەستەى تۆڵەى شەهید رێناس ئاندۆسک و یەکەی تۆڵەى شەهید سۆرخوێن لەبارەى چالاکییەکەیان لە بورسا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوکەدا هاتووە "ئەندامانمان رۆژی ٣٠ی نیسان لە ناوچەى گیورسو لە بورسا لە دژی عەمباری ساردخانەیەکی سەر بە هاوکارانى دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا عەمبارەکە ئاگری تێبەربوو و بەلانیکەمەوە ١٠ ملیۆن لیرەى تورکی زیان بە عەمبارەکە و کارگەکە گەیشت".

'دەبێت هەر گەنجێکى کورد ببێتە شەڕڤانێکى ئازادی'

لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "چالاکییە تۆڵەسێنەکانمان لە دژی سەرچاوە ئابوورییەکانى دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست و هاوکارەکانى بەردەوامیی دەبێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ کوشتارکردنی کورد هەموو تواناکانى خۆی خستووەتەگەڕ، بۆیە لە هەموو شوێنێکدا چالاکیی تۆڵەسێنانەمان دەبینین. دەبێت گەلی کوردی وڵاتپارێز ئەوە بزانێت، کە ئەو فاشیزمە بە مستەکۆڵەیەک لەبەر یەک هەڵدەوەشێت. رۆژ رۆژی یەکبوونە لە بەرخوداندا، رۆژی تێکشکاندنی فاشیزمە بە گورزەکەی کاوە. لەو چوارچێوەیەدا داوا لە هەموو گەنجانی کورد دەکەین، کە لە بەرخوداندا یەکگرتوو بن و ببنە یەک و لە هەموو شوێنێک ببنە شەڕڤانێکى تۆڵەسێن".

ژ.ت

****