بە دیمەن

لە جنێڤ کۆبوونەوەی بەرخۆدان و کەلتووری کوردی ئەنجام درا

لە جنێڤ لە ١٤هەمین شەوی کەلتوور و هونەری کوردییدا ئاماژە بەوەکرا هونەر زمانی بەرخۆدانە. ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە موسا فارسئۆغولار گوتی: "هونەر دەبێت سیاسەت بێت، دەبێت گەل بە هونەری خۆی بە ڕێکخستن بکات."

١٤ هەمین شەوی کەلتوور و هونەر کە بە بەرخۆدانی سیاسەت و کەلتووری گەلی کورد بە بەرهەمی هونەری کۆکردەوە، لە جنێڤ ئەنجام درا. 

ئاهەنگەکە لە لایەن کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی جنێڤەوە ئەنجام درا، ئاماژە بەوەکرا کە تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد، لە گۆڕەپانی کەلتوور بەردەوامە. 

ئاهەنگەکە بە بەشداری کورد و دۆستانیان لە هۆڵی سال دیس فێتس ئەڤانشێت-سالێڤ لە شاری ڤێرنێر لە کانتۆنی جنێڤ ئەنجام درا. 

بە مەبەستی بیرهێنانەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێز گیرا، پاشان بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی جنێڤ سدقی دەمیر قسەی کرد و جەژنی قوربانی لە بەشداربووان پیرۆز کرد و گوتی: "تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئەم تێکۆشانە ناوەستێت. بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت." 

هەروەها سەرۆکی کانتۆنی جنێڤی پارتی سەوزی سویسرا و سەرۆکی شارەوانی هەرێمی ئۆنێکسی کانتۆنەکە مەریەم یونس عەنبەر بەشداری ئاهەنگەکە بوو، عەنبەر پشتگیری لە تێکۆشانی گەلی کورد کرد و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت ئازاد ببێت. دەبێت هەموو گەلان بە شێوەیەکی ئازاد بە زمان، کەلتوور و شوناسی خۆیان بژین. ئەو تێکۆشانەی گەلی کورد لە چوار بەشی کوردستان ئەنجامی دەدات، تێکۆشانی ڕەوایی ئازادییە." 

'هەموو وڵاتپارێزێک دەبێت بە شێوەیەکی چالاک بەشداری پڕۆسەکە ببێت' 

ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە موسا فارسئۆغولار ئاماژەی بەوەدا گەلی بە بەرخۆدانی کەلتووری مێژووییەکی نوێ دەئافرێنێت و گوتی: "فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشێکی ئەخلاقی و کەلتوورییە. هەروەها ژیان بەبێ ستاتۆ قبوڵ ناکرێت. هەموو وڵاتپارێزێک دەبێتە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری پڕۆسەکە ببێت و هەموو گۆڕەپانەکان بگۆڕێت بۆ سەنگەرێکی بەرخۆدان." 

هاوسەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی سویسرا دڵبەر هێما، سیمینارێکی لەسەر نەریتی کۆنی چیرۆکگێڕانی کوردی پێشکەش کرد. لە لایەن بەشداربوون و تایبەت منداڵان بە جۆشوخرۆشەوە بە چەپڵە پێشوازی لێکرا. 

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.