لە ڕۆما ٣٠٠ هەزار کەس بۆ غەززە ڕێپێوانیان ئەنجام دا
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەدان هەزار کەس ڕۆژی شەممە ڕژانە گۆڕەپان و سەرۆکوەزیران جۆرجیا مێلۆنی ئەو هێرشە مرۆییە "نایاسایی و دراماتیکییە"ی شەرمەزار کرد.
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەدان هەزار کەس ڕۆژی شەممە ڕژانە گۆڕەپان و سەرۆکوەزیران جۆرجیا مێلۆنی ئەو هێرشە مرۆییە "نایاسایی و دراماتیکییە"ی شەرمەزار کرد.
بە پێی ئامادەکاران، لە ڕێپێوانەکەدا لە ڕۆما ٣٠٠ هەزار کەس بەشدارییان کردووە. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای فەڵەستین و پانکارت بە نووسینی "فەڵەستینی ئازادی"، "کۆمەلکوژییەکان ڕاگرن، کۆتایی بە هاوکاری تاوان بێنن"هەڵگیرا.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی، ئێلی شلاین ئاماژەی بەوەدا ئەم بەشداربوونە گرنگە "ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی گەلە لە بەرانبەر شەڕ.'
ئەلی شلاین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەو گردبوونەوەیە دەیانەوێت کۆتایی بە کۆمەڵکوژییەکانی فەلەستینییەکان بهێنن، تاوانەکانی حکومەتی ڕاستڕەوی نەتانیاهۆ ڕابگرن و نیشانی جیهان بدەن کە ئیتاڵیایەکی جیاواز هەیە.
حکومەتی ئیتالیا کە لە سەرەتای شەڕەوە پاڵپشتی ئیسرائیل بووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگی خۆی لە دژی بۆردومانی قورسی غەززە بەرزکردووەتەوە. سەرۆکوەزیر جۆرجیا میلۆنی ئەم هێرشە مرۆییە "ناڕەوا و دراماتیکییە"ی شەرمەزار کرد.