لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەربارەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت بەشداری کۆبوونەوەکە بوو. تێیدا باس لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان کرا بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. تێیدا ئاماژە کرا بە گرنگی دیموکراسی لە چارەسەری پرسی کورد. هەروەها باس لە "سۆسیالیزمی دیموکراتیک" و "کۆمۆنەی دیموکراتیک" کرا کە لە دیدگای ڕێبەر ئاپۆ بۆ دوانزەهەمین کۆنگرەی پەکەکە جێی گرتبوو.
هەروەها جەختکرایەوە دەبێت هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەشداربن لە پرۆسەکە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هەروەها بەشداربن لەو کۆمۆنانەی کە بۆ ئەم مەبەستە دادەمەزرێن.