بە دیمەن

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمی یادکردنەوەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە بەردەوامە

مەراسیمی یادکردنەوەی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەردەوامە.

مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان

لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا شەهید بوونی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) و ڕەزا ئاڵتوون ڕاگەیاندرا، دوابەدوای ڕاگەیاندنییان لە کوردستان و وڵاتانی جیهان مەراسیمی یادکردنەوە بۆ هەردوو شەهید ڕێکخرا.

لە چوارچێوەی یادکردنەوەکاندا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمی یادکردنەوە ڕاگەیاندرا و بۆ پێنج ڕۆژ بەردەوامە. لە مەراسیمەکەدا وێڕای هونەرمەندانی تەڤ-چاند چەندین کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆڵن بەڕێوەدەچێت.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەسی پێکرد و دواتر سیاسەتمەدار موحەرەم ئەرەل قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تەڤگەری ئازادی بە دەرکەووتنی پەکەکە دەستی پێکرد و بووە ڕێکخستنێکی بەرفراوانی مێژوویی، ڕۆڵی کادرانی پێشەنگ لەم تێکۆشانەدا بنەڕەتییە.

ئەرەل لە قسەکانیدا گوتی: "خاوەنداریکردن لە شەهیدان بەمانای تێگەشتنە لە ڕێبەرێتی و پەڕینەوە بۆ تێگەشتن لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنی."

مەراسیمەکە بە پێشەکەشکردنی بەرنامەکانی تەڤ-چاند درێژەی هەبوو، تێیدا چەند هۆنراوەیەکی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان خوێندرایەوە. سبەینێش مەراسیمەکە بەردەوامی دەبێت.