بە دیمەن

لە ستۆکهۆڵم مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدان ئەنجام درا

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری مەراسیمێکی شکۆدارانە ئەنجام درا.

مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدان

لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) و ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا، لە ستۆکهۆڵم مەراسمێکی شایتە بۆ شەهیدان ئەنجام درا، لە مەراسیمەکەدا کە سەدان کوردستانی بەشداربوون، تێیدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، شەهیدانی مانگی گوڵان بیرهێنرانەوە.

لە هۆڵی مەراسیمەکەدا شانبەشانی وێنەی هەردوو شەهیدی کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون وێنەی شەهیدانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی دانرابوو. هەر لە هۆڵەکەدا شانبەشانی ئاڵای کەجەکە و پەکەکە وێنەی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرابوون.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد و دواتر هاوسەرۆکی نەجەدەکە، جەماڵەدین دڵباش قسەیکرد و لە قسەکانییدا بە تێروتەسەلی بە هەڵسەنگاندنی سیاسی و مێژوویی باسی لە ڕۆژەڤە هەنووکەییەکان کرد.

هەر لەمەراسیمەکەدا پەیام و هەڵسەنگاندنی دیکە لەسەر سەنگینی خەبات و تێکۆشانی شەهیدان کرا. لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکاندا سەرنج خرایەسەر پەیامی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ.

لە دوای قسەکان سینەڤیزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی شکۆدارانەی شەهیدان نمایش کرا، لە مەراسیمەکەدا هونەرمەند و باوکی دوو شەهید هۆزان جۆمەرد چەند بەرهەمێکی خۆی پێشەکەش کرد و بە گوتنەوەی شاکارە-گۆرانی 'ئەز شەهیدم' مەراسیمەکە کۆتای هات.