لە ئەڵمانیا ناوەندێکی کولتووری کوردی کرایەوە
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی-ئەڵمانی (ناو-لایبزیگ) بە ئامانجی ناساندن و زیندوو ڕاگرتنی چاند و زمانی کوردی بۆ کوردانی ئەڵمانیا لە شاری لایبزیگی ئەڵمانیا کرایەوە.
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی-ئەڵمانی (ناو-لایبزیگ) بە ئامانجی ناساندن و زیندوو ڕاگرتنی چاند و زمانی کوردی بۆ کوردانی ئەڵمانیا لە شاری لایبزیگی ئەڵمانیا کرایەوە.
دوای چەند مانگ لە ئامادەکاری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی-ئەڵمانی (ناو-لایبزیگ) بە مەراسیمێک لە شەقامی ئایزنبانستراس٥٣ بە فەرمی کرایەوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندەکە کە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، وێڕای بنەماڵەی شەهیدان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی بەشداربوون. لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا گەنجانی کورد و ئەڵمان لەسەر شەقامی پێش ناوەندەکە بە گێرانی هەڵپەڕێکیی کوردی سەرنجی هەمووانیان ڕاکێشا.
لە هۆڵی ناوەندنەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی هەڵواسرابوون.
لە پەیامی کردنەوەی ناوەندەکەدا ئاماژە کرا بەوەی وێرای گرنگی ناوەندەکە وەک ناوەندێکی چاندی، هاوکات گرنگی دەدات بە ناسین و زیندوو ڕاگرتی چاند و زمانی کوردی کە بۆ کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا دەرفەتێکی گرنگە. هەروەها لە پەرەدان بە چالاکییە چاندییەکان ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت.
مەراسیمەکە بە گێڕانی ئاهەنگ و گۆرانی کوردی کۆتای هات.