بە دیمەن

لە ئەڵمانیا یادی شەهید تیژدا زاگرۆس کرایەوە

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادی شەهیدی گەریلایی ئەنتەرناسیۆنالیستی تیژدا زاگرۆس (کێلی فرێیگانگ) کرایەوە، کە لە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

مەراسیمی شەهید تیژدا

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردیی دیموکراتیک-ئەڵمانیا (ناڤ-لایپیزگ) بە پێشەنگایەتی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستی کرایەوە.

چالاکییەکە لە کەسێتی شەهید تیژدا زاگرۆسدا بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستی پێکرد و دواتر پەیامەکان خوێندرانەوە.

لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) عەگید قسەی کرد و گوتی: "لەسەر رێ و ئامانجی شەهیدانمان بەردەوام دەبین و خاوەنداری لە تێکۆشانیان دەکەین."

دواتر هاوسەرۆکی فەد-کورد، مێندرێس کانگ بە سەرنج خستەسەر پرۆسەی چارەسەری گوتی: "لە تورکیادا پرۆسەیەک لە ئارادایە، بەڕێوەچوونی پرۆسەکەیش پێویستی بە ڕاوەستاندنی هێرش و کۆمەڵکووژییەکانە."

یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهیدا نامرن" کۆتای هات.