بە دیمەن

شەهید مەزڵوم مالچۆک لە ئۆسنابروک یادکرایەوە

یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە مەزڵوم مالچۆک کە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە زاپ شەهیدبوو، لە ئۆسنابروک یادکرایەوە.

لە شاری ئۆسنابروکی ئەڵمانیا لە کەسێتی یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە مەزڵوم مالچۆک (وەدات ئیشک) کە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە زاپ شەهیدبوو، هەروەها دژوار ئارارت (ئۆزکان کایا) و باز چاتاک (عەبدولکەریم باران)، یادکرانەوە، مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لەسەر ناو کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) فاتمە جزیر ڕایگەیاند شەهیدان بەهای هەرە پیرۆزی کوردستانن و درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کوردی مونستەر_ئۆسنابروک عیسمەت ستێرک گوتی: "دەبێت بەگوێرەی ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، خۆمان ڕێکبخەین و خۆمان بۆ پرۆسەکە ئامادە بکەین".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا و یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.