تەسەپە: دەبێت سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ ئازاد بکرێت

پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان(تەسەپە) فشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیای لە سەر چالاکوانان و ڕێکخراوە کوردییەکان ئیدانە کرد و داوای دەستبەجێی ئازادکردنی سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچی کرد.

سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ کە لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا دانیشتووە، لە ٢٠ی ئایار لە هەڵکۆتانە سەر ماڵەکی دەستبەسەر کرا.

تەسەپە لەو بارەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە یوکسەل کۆچ بەساڵانە وەک سیاسەتمەدارێکی کورد لە دامەزراوە دێموکراتیکە کوردییەکاندا کار و خەبات دەکات، هەروەها لە ڕێکخراوەکانی کورددا لە ئاستی هاوسەرۆکایەتی بۆ بەدی هێنانی مافە دێموکراتیکەکانی گەلی کورد لە ئەوروپا کاری کردووە. هاوکات لە خەباتی شۆڕشگێڕی و هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپادا تێکۆشانی کردووە و بەو بۆنەوە سیاسەتمەدارێکی ناسراوە لە گەلەکەیدا."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە یوکسەل کۆچ بە تۆمەتی پەیوەندی گڵاو و بازرگانی نێوان دەوڵەتی ئەڵمانیا و دەوڵەتی تورک دەستگیرکراوە.

تەسەپە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەڵمانیا بەساڵانە هەوڵدەدات کوردان تاوانبار بکات و بە هەڵکوتانە سەر دامەزراوە کوردییەکان و دەستگیرکردنی چالاکوانانی سیاسی کورد و ئاستەنگییەکان لەبەردەم دامەزراوە کوردییەکان، بووەتە بەشێک لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستبەسەرکردنی یوکسەل کۆچ بە توندی ئیدانە کراوە و بە هێرشێک بۆ سەر تاک و دامەزراوە دیموکراتیکەکانی پێناسە کراوە.