تەڤ_چاند: جوان حەسەن بە ژانی کۆچبەریی و ئازاری داگیرکاریی کۆچی دوایی کرد

تەڤ_چاندی ئەوروپا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کورد جوان حەسەن کرد، کە ٢١ ی ئایار لە نەخۆشخانەی حەلەب کۆچیی دوایی کرد.

تەڤ_چاندی ئەوروپا دەربارەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد جوان حەسەن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. دووپاتی کردەوە، هونەرمەند جوان حەسەن لە ئێوارەی ٢٠ ی ئایار بەهۆی سوتانی ماڵەکەیەوە بە سەختی بریندار بوو، لە ٢١ ی ئایار لە نەخۆشخانەی حەلەب کۆچی دوایی کرد.

هەروەها دەڵێت: "جوان، وەک هەر عەفرینییەک کە داگیرکاریی تورک و چەتە ئیسلامییەکانی قبووڵ نەکرد، ناچاربوو کۆچ بکات. جوان لە شەهبا لەگەڵ گەلە کۆچبەرەکەی مایەوە و درێژەی بە هونەرەکەی دا. پاشان چووە عامودا و لەوێ نیشتەجێ بوو.

جوان دەچووە هەر کوێیەک، ئازاری کۆچبەری و ژانی داگیرکاری دەکردە گۆرانی. ژان و ئازارەکانی لە گۆرانی و ئاوازەکانییدا دەگواستەوە.

ئەم کۆچە ناوادە و بەژانە، لەدڵەوە غەمگینی کردین.

ڕێگەیەکی درێژ و پڕی لەبەردەم بوو. بەڵام بەداخەوە زەوتکردنی خاک و ماڵ و شارەکەی، ئازاری دا و ڕێگەی نەدا هیواکانی بەدی بهێنێت.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خۆشەویستان و هەموو هەڤاڵانی دەکەین".