داگیرکەران بۆردوومانی منج و شێراوایان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندەکانی منج و شێراوای کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆردوومانی گوندەکانی منج و شێراوای کردووە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بە لایەنی کەمەوە ١٧ هاوەن و ١٠ تۆپ لە ناو گوندەکاندا کەوتوونەتەخوارەوە.

هەر لە چوارچێوەی داگیرکارییەکاندا، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی سەربازی حکومەتی دیمەشق. ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا فەرماندەیەکی سەربازی کوژراوە و چەندین سەربازیش برینداربوون.

گوندی دێرجمالی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا بۆردوومانکراوە.

زانیاری زیاتر دەربارەی هێرشەکە نیە.