بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی مام نەمر بە خاکسپێردرا
شەڕڤانی یەپەگە و سیمبوڵی بەرخۆدانی کۆبانێ مام نەمر (ئاپێ نەمر) دوێنێ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە کۆبانێ شەهیدبوو. ئەمرۆش بە مەراسمێکی شایستە تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانی یەپەگە و سیمبوڵی بەرخۆدانی کۆبانێ مام نەمر (ئاپێ نەمر) دوێنێ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە کۆبانێ شەهیدبوو. ئەمرۆش بە مەراسمێکی شایستە تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.
دوای ئەوەی دوێنێ بە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی یەکنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهید بوونی یەکێک لە سیمبوڵەکانی بەرخۆدانی داستانی کۆبانێ، مام نەمری بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی مام نەمر لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپێردرا.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە مەراسیمەکەدا ئیسماعیل عەلی ئەندامی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕی کانتۆی فرات قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر تێکۆشانی مام نەمر لە بەرخۆدانی کۆبانێدا و وتی: "وەک کەمئەندامانی شەڕ تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام بین."
'مام نەمر بە وڵاتپارێزی خۆییەوە خاوەنداری لە تێکۆشانی گەل کرد'
دواتر ئیسماعیل ئیسماعیل لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی سەربازی کانتۆنی فرات قسەیکرد و وتی: "لەسەر رێگەی مام نەمر دەبین. مام نەمر بە وڵاتپارێزی خۆییەوە خاوەنداری لە تێکۆشانی گەل کرد و بووە نمونەیەکی زیندووی بەرخۆدانی داستان-ئامێزی کۆبانێ."
'دۆزەکەمان پێویستی بە قوربانیدانە!'
لە کۆتاییدا شەمسە محمەد هاوژینی شەهید مام نەمر قسەیکرد و وتی: "دۆزەکەمان پێویستی بە قوربانیدانە، بۆیە خۆمان و منداڵەکانمان دەکەینە قوربانی سەرکەوتنی دۆزەکەمان. مام نەمری هاوژینم هەموو کات دەیگوت دەبێت خاوەنداری لە شەهیدان و ڕێبەرمان بکەین. لەسەر ڕێگەی ڕاستی ئامانجەکەمانین."
دوای تەواوبوونی قسەکان ناوی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و تەرمی شەهید بە وتنەوە درووشمی 'شەهید نامرێ' بەخاکسپێردرا.