بە دیمەن

خەڵکی کانتۆنی فرات سەردانی پرسەی مام نەمریان کرد

ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی شایستەی جەماوەری تەرمی مام نەمر بە خاکسپێردرا. دواتر پرسەی بۆ دانرا و گەل بۆ سەرساغی سەردانی پرسەکەیان کرد.

دوێنێ سیمبوڵی بەرخۆدانی کۆبانێ مام نەمر بە هۆکاری نەخۆشی دڵ گیانی ل ەدەستدا، ئەمڕۆش بە مەراسیمێکی شایستەی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا، دواتر پرسەی بۆ دانرا و خەڵکی کانتۆنی فرات بە مەبەستی سەرساغێکردن سەردانی پرسەکەیان کرد.

لە مەراسیمی پرسەکەدا دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدان، ئیسماعیل محمەد ئەندامی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕی کانتۆنی فرات قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تا کۆتایی لەسەر ڕێ-ئامانجی شەهیدان دەبن و وتی: "هەموو کەسێک دەزانێت مام نەمر کێیە، چ بەرخۆدان و تێکۆشانێکی کردووە. هەمووان دەزانن سیمبوڵی بەرخۆدانی کۆبانێ بوو، لەگەڵ منداڵەکانیدا تا کۆتایی بەرخۆدانێکی مێژوویان بەڕێوەبرد."