دەوڵەتی تورک لەماوەی ١٠ رۆژدا ٢٧ کەسی لە عەفرین عەزاز رفاندووە

ناوەندی تۆمارکردنی پێسێلکارییەکان رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا رۆژی ١٠ی مانگ لە عەفرین و عەزاز لانیکەم ٢٧ کەس رفاندووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە ناوی رفێندراوان بەم جۆرەیە:

سلێمان مەحمود وەلید (٤٧ ساڵ)، محەمەد مەنان مەحمود (٤٠ ساڵ)، کۆلین محەمەد شێخ عەبدی (٢٨ ساڵ)، نیزال قەلەندەر (٤١ ساڵ)، عەبدوڵا حەسەن عەلی، غەسان محەمەد عەساکیرە، خالید عوبێد مستەفا (٤٤ ساڵ)، جوان نەزمی حەمید (٤١) ساڵ. سەڵاح حەنان عومەر (٥٣ ساڵ)، کاوە مستەفا مستەفا (٤٠ ساڵ)، قەهرەمان مستەفا حەسەن (٥٠ ساڵ)، محەمەد حەیدەر ئیبراهیم (٧٠ ساڵ)، محەمەد مستەفا حەسەن (٤٨ ساڵ)، محەمەد عەلی سەیدۆ عەلۆ، هەیسم عیزەت عوسمان، محەمەد عارف سوبحی (٤٦ ساڵ) ، محەمەد حەسەن حەسەن (٤٥ ساڵ)، نوری محەمەد ئەلعیسا، ئەحمەد بیتار، ماهیر مەحمود، سەید حەسەن ئیلۆ (٥٨ ساڵ)، عەلی خەلیل عەلۆ (٣١ ساڵ)، محەمەد عوسمان یوسف (٣٦ ساڵ)، حەسەن مستەفا سەیدۆ سالان (٢٩ ساڵ)، ڕەفعەت مستەفا جەعفەر (٥٥)، حسین حاج عەبدۆ (٤٤)، نوری مستەفا سەیدۆ (٦٠) ساڵ.

بەگوێرەی راپۆرتەکە چارەنووسی رفێندراوەکان تائێستا نادیارە.