تەرمی نەشمی ئەلڕەقە بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە نەشمی ئەلڕەقە کە لە مەنبەج شەهیدبوو، لە ڕەقە بەخاکسپێردرا.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهید

شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە نەشمی ئەلڕەقە (محەمەد مستەفا موح) لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە مەنبەج شەهید بوو. دەیان کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون لە گۆڕستانی شەهیدانی گودنی حکومیەی کانتۆنی ڕەقە.

"بۆ ئەم خاکە گیانی خۆی فیدا کرد"

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە فەرماندەکانی هێزەکانی کۆماندۆ، ئەحمەد مستەفا لەسەر ناوی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، گوتی: "شەهید نەشمی ئەرکی وڵاتپارێزانەی خۆی بەجێگەیاند و بۆ ئەم خاکە گیانی فیدا کرد. ئێمە بەگوێرەی ڕامانەکانی نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین و هەرێمە داگیرکراوەکان ڕزگار دەکەین".

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ڕەقە ئەسەد ئەلعجێل ڕایگەیاند شەهید نەشمی وەک شەڕڤانێکی شۆڕشگێڕ بۆ مرۆڤایەتی و نەتەوەی دیموکراتیک شەڕی کرد. بەڵێنی دا درێژە ڕێگەی شەهیدان دەدەن و بانگەوازی لە هەمووان کرد لەپێناو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک باشتر خۆیان ڕێک بخەن.

پاشان ناسنامەی شەهید نەشمی خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، دواتر تەرمی شەهید نەشمی بە هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.